گرووپی کۆلن ئیشکگریی ئازادیی ئەم هەفتەیە بەڕێوەدەبات

ئێشکگریی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان ماوەی ٥٤٨ هەفتەیە لە گۆڕەپانی بەردەم دامەزراوەکانی ئەوروپا بەردەوامە. ئەم هەفتەیە چالاکیەکە لەلایەن گروپێک لە کۆلنەوە بەڕێوەدەچێت.

چالاکیی ئێشکگری بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ەوە لە بەردەم بینای ئەنجومەنی ئەوروپا لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا دەستیپێکردووە. چالاکییەکە لە هەفتەی ٥٤٨ دایە و ئەم هەفتەیە چالاکییکە لەلایەن گروپێک لە کۆلنەوە، کە ڕۆیشتوون بۆ ستراسبۆرگ بەڕێوەدەچێت.

گروپەکە بریتین لە عەبدوڵا پەکەر، سیپان ئاتمانی و محەمەد شەریف ئەرسۆی. عەبدولا پێکەر بەناوی گروپەکەوە وتی، لە ئەڵمانیاوە بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هاتوون بۆ فەرەنسا.

پێکەر ئاماژەی بەوەکرد، وەک کوردانی دانیشتووی ئەوروپا ماوەی ١١ ساڵە چالاکیی ئێشکگری بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەدەبەن و وتیشی: "ئێمە لە دەوڵەتانی ئەوروپا دەپرسین، بۆچی بێدەنگن؟ دۆخی ڕێبەرایەتیمان چۆنە؟ ئێمە دەمانەوێت دەنگی ببیستین. ئێمە داوا لە گەلەکەمان دەکەین راپەڕنە سەر پێ. وەرن لە دژی دوژمن و دەوڵەتی داگیرکەر بەرەنگاری و بەرخودان بکەین".

ژ.ت