گوندوزاڵپ: رێگای دادپەروەری بە رۆبۆسکیدا تێپەڕ دەبێت

ئەندامی هەوڵدانی دادپەروەری بۆ رۆبۆسکی تانژو گوندوزاڵپ رایگەیاند "ریگای دادپەروەری بەر لە هەموو شتێک بە رۆبۆسکیدا تێپەڕدەبێت.

هەوڵدانی دادپەروەری بۆ رۆبۆسکی، لە مانگی 121هەمینی کۆمەڵکوژی رۆبۆسکی لەبەردەم بینای لقی ئەنقەرەی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەدە) کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسی ساز کرد. لە کۆنفڕانسە رۆژنامەنووسیەکەدا دروسمی "با بکوژان بدۆزرێنەوە، جارێکی تر رۆبۆسکی دووبارە نەبێتەوە" بەرزکرایەوە. ئەندامی هەوڵدانی دادپەروەری بۆ رۆبۆسکی تانژو گوندوزاڵپ وتەیەکی پێشکەش کرد. گوندوزاڵپ ئاماژەی بەوەکرد کە 10 ساڵ، 121 مانگ، 526 هەفتە و 3 هەزار و 685 رۆژ بەسەر کۆمەڵکوژی رۆبۆسکیدا تێپەڕ بووە. گوندوزاڵپ وتی، کە سەرەتای ئەوەی کە کۆمەڵکوژی دوبارە نەکرێنەوە و سەرلەنوێ چارەسەری بێتە ئاراوە رۆبۆسکیە و بەم جۆرە دووا: "لە رۆبۆسکی کۆمەڵکوژیەک کراوە و لە دژی مرۆڤایەتی تاوان ئەنجامدراوە. دەبێت بەرپرسیاران ئاشکرا بکرێن".

گونوزاڵپ ئەوەشی خستەڕوو کە تا لەگەڵ رابردودا بەرەوڕوو نەبینەوە داهاتوو بونیات نانرێت و رایگەیاند: "تا ئەو رۆژەی دادپەروەری بۆ رۆبۆسکی و سەرجەم کۆمەڵکوژییەکان نەچەسپینرێت، ئێمە لە جیهانی خۆماندا بە ئاسودەیی خەومان لێناکەوێت و رێگەش نادەین کەس بە ئاسودەیی خەوی لێبکەوێت. لەسەر ئەم خاکە رێگای 'ئاشتی و دادپەروەری' سەرەتا بە رۆبۆسکیدا تێپەڕ دەبێت. رۆبۆسکی کارەساتەم برینێکی ساڕێژنەبووی ئەم خاکە و گەڕانە بە دوای دادپەروەریدا".

هـ . ب