هەبەدەهە دامەزراندنی کۆمیتەى کوردستانی راگەیاند

بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی یه‌كگرتووی گەلان (هەبەدەهە - HBDH) دامەزراندنی کۆمیتەى کوردستانی بە ئەنجامدانی چالاکییەک لە ناوچەى قۆسەری مێردین راگەیاند.

بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی یه‌كگرتووی گەلان (هەبەدەهە - HBDH) بە بڵاوکردنەوەى راگەیاندراوێک، دامەزراندنی کۆمیتەى کوردستانی هەبەدەهەی راگەیاند.

بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی یه‌كگرتووی گەلان (هەبەدەهە - HBDH) رایگەیاند، "لە ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠دا و لە کاتژمێرەکانی شەودا لە گەڕەکی فوئاد لە ناوچەى قۆسەری مێردین بارهەڵگرێکی کۆمپانیای شوکرو فراتی هاوکاری ئاکەپە لەو ناوچەیە ئاگری تێبەردرا و بووە قەرەبروت.

ئەو چالاکییە لەلایەن یەکەکانی تۆڵەى ئۆغور کایمازی هەبەدەهەوە بۆ یادی ئۆغور کایمازی تەمەن ١٢ ساڵ ئەنجامدرا، کە لە بەر دەرگای ماڵەکەی خۆیاندا بە ١٣ گولـلە کوژرا و هەروەها بۆ هەموو ئەو منداڵانە ئەنجامدراوە، کە لەلایەن دەوڵەتەوە کوژراون.

چالاکییەکەمان لە هەمان کاتدا بە واتای ئەوەیە تێکۆشانی شۆڕشگێڕیی یەکگرتووی گەلان گەیشتوەتە ئاستێکی نوێ و بەوەش دامەزراندنی کۆمیتەى کوردستانی هەبەدەهە رادەگەیەنین.

ئێمە بە بڕیار و پێداگرییەوە هەر چۆن لە گەورە شارەکانی تورکیادا درێژە بە چالاکییەکانمان دەدەین، لە هەمان کاتدا ئێمە لە باکووری کوردستان بە دامەزراندنی کۆمیتەکەمان، دەست بە چالاکییەکانمان دەکەین.

با هێزەکانی دوژمن ئەوە باش بزانن، ئەوانەى لەسەر جوگرافیای کوردستان لەگەڵ داگیرکەران کار دەکەن، خیانەت لە گەلی خۆیان دەکەن، بوار بۆ کوشتنی منداڵانی کورد دەڕەخسێنن، لە کولتورەوە بۆ سەرچاوە جوگرافییەکان تاڵان دەکەن، نوێنەرایەتیی داگیرکەری لە کوردستان دەکەن، بۆ داگیرکەران دەبنە گروپ و کۆمەڵە و لەگەڵیان هاوکاری دەکەن، ئەوا دەبنە ئامانجمان.

ئێمە لە کۆمیتەى کوردستانی هەبەدەهەوە بە هێزی جەنگاوەری یەکگرتوو و شەڕڤانانمان لە تێکۆشانی ئازادیی گەلی کوردا لە دژی دوژمنی داگیرکەر شەڕی شۆڕشگێڕیی یەکگرتوو درێژە پێدەدەین، چونکە ئەو دەسەڵاتەی ریزی کرێکارانی توورکیا دادەدۆشێت و ئەو دەسەڵاتەی کوردستان تاڵان دەکات، هەر یەک هێز و دەسەڵاتە. لەبەر ئەوەش لەسەر ئەو دوو جوگرافیایەدا تاکە رێگاری رزگاریی گەلان لە دژی دوژمن یەکگرتوویمانە بۆ تێکشکاندنیان".

ژ.ت