هەبەدەهە: لە ساڵی ٢٠٢٢دا ١٣٩ چالاکیمان ئەنجامداوە

کۆمیتەی بەڕێوەبەری هەبەدەهە رایگەیاند، کە لە ساڵی ٢٠٢٢دا لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'فاشیزم دەڕوخێنین، ئازادی دەستەبەر دەکەین' ١٣٩ چالاکیمان کردووە.

کۆمیتەی بەڕێوەبەری بزوتنەوەی شۆڕشگێریی یەکگرتنی گەلان ( هەبەدەهە) رایگەیاند: "لە چوارچێوەی هەڵمەتی سەفەربەری شۆڕشگێڕیمان 'ئێمە فاشیزم دەروخێنین، ئازادی دەستەبەر دەکەین' لە ساڵی ٢٠٢٢ دا ١٣٩ چالاکیمان کرد".

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "لە ساڵی ٢٠٢٢دا کاتێک شەڕی شۆڕشگێریمان لە دژی فاشیزم گەیشتە بەرزترین ئاست هیوا و ئەو هێزەی کە ئێمە شانمان داوەتەبەری لەناو گەلەکەماندا زیاتر بووە. گەلەکەمان، گەنجان، ژنان و هەموو بندەستان لە ژێر ئاڵای سەربەرزیی شۆڕشی یەکگرتوویدا لە دژی فاشیزم تێدەکۆشن. گەریلاکانی شۆڕشی یەکگرتن کە لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا لە دژی چەکی کیمیایی خۆڕاگرییان کرد و هەموو ئەوانەی لە شەقامەکان تێکۆشانیان پەرەپێدا و جەنگاوەرانمان لە دامودەزگاکانی فاشیزم لە بینا و ژێرخانەکانی سەربازی و ئابوری فاشیزمیاندا. لە ساڵی ٢٠٢٢دا کرێکاران خۆڕاگرییان کرد، ژنان سەرکەوتن، گەنجان سەنگەریان گرت، جەنگاوەران گورزیان وەشاند و شەڕی شۆڕشگێڕیمان سەرکەوت.

'ساڵی ٢٠٢٢ لە مێژوودا بووە ساڵێک کە هێرشە داگیرکەرییەکان و پاکتاوکردنی شۆڕشی یەکگرتوو کرایە ئامانج. دەسەڵاتداری فاشیستی خوێنمژ جارێکیتر فەرمانی مەرگی لە دژی کوردان دەرکرد، ویستی عەلەوییەکان بخاتە زیندانەوە، هێرشەکانی دژی ژنان درێژەپێدا و هەوڵیدا داهاتووی گەنجانمان لەدەستیان دەربهێنێت. هەژاری و بێکاری تادەهات زیاتر دەبوو. مانگرتن قەدەغەکران. گەل ئیتر ناتوانێت نانیش بکرێت. بەمەبەستی داگیرکردنی رۆژئاوا پلانیان دانا. لەبەرامبەر ئەو هێرشانەدا جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە هەموو گۆڕەپانەکان لە دوژمنیان وەشاند. پۆلیس، بەکرێگیراوان، سەرکردەی پارتە فاشیستەکان، سەردەستە و سەرجەم ئەو کەسانەی هاوکاری فاشیزم دەکەن، هەموویان کرانە ئامانجی ئێمە. ئێستا چەرخی مێژوو بە دروستی دەسوڕێتەوە. نەک فاشیست، بەڵکوو کرێکاران، رەنجدەران و بندەستان سەردەکەون.

ئەرکی دژواری مێژوویی لەبەردەمماندایە. بڕوا و متمانەمان هەیە کە دەتوانین ئەو ئەرکە مێژووییانە بەجێبگەیەنین. ئێمە لە ساڵی ٢٠٢٣دا ئەو چالاکیانەی لە ساڵی ٢٠٢٢دا ئەنجاممان داون بەرفراوانتریان دەکەین و سەردەکەوین".

لە راگەیەندراوەکەدا هەروەها لیستی چالاکییەکانی ساڵی رابردووش بڵاوکراوەتەوە. لە لیستەکەدا چالاکییەکان لە دژی پۆلیس، سەربازان، پاسەوانان، چالاکی لە دژی کارگەکان و ئۆتۆمبێلەکانی لایەنگرانی ئاکەپە و مەهەپە ئاماژەیان پێدراوە.

هـ . ب