هەبەدەهە لەدژی کۆمەڵکوژی سێواس چالاکی ئەنجامدا

جەنگاوەرانی تیمی موخلیس ئاکارسوی هەبەدەژە بە ئامانجی تۆڵەکردنەوە لە کۆمەڵکوژی سێواس لەدژی پۆلیس و پاسەوانەکانی تورک چالاکیان ئەنجامدا.

لە راگەیەنراوەکەی جەنگاوەرانی تیمی موخلیس ئاکارسوی هەبەدەهەدا هاتووە، " لە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ لە کاتژمێر دەوروەری ٠١:٣٠ لە دەرروازەی ئەستەنبوڵ /سەیرانتەپە ٥٠٠ ئەڤلەر، لەدژی ٣ پاسەوان چالاکی ئەنجامدراوە و پاسەوانەک کەوتووەتە سەر زەوی بەڵام چارەنوسی نازانرێت. دواتر ژمارەیەکی زۆر پۆلیسی تیمی تایبەت بۆ ناوچەکە گواسترانەوە."

'پۆلیس و پاسەوانەکان ئەمڕۆ بەرپرسیاری کۆمەڵکوژی سێواسن'

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە:

"ئەوانەی ئەمڕۆ پاسەوان، پۆلیس، فاشیست و هەموو پێکهاتەکانی دەوڵەتن، هاوبەشی پلانی ٢ی تەموزی ١٩٩٣ن. لەبەرانبەر گەلان چەندین ساڵە دەوڵەتەکە بێشەرەف و بکوژ هەیە. ئەوانەی لە مادیماک دەبە بەنزینیان لەدەستدابوو، لە کۆڵانەکان بە ئازادی دەگەڕێن کە کۆمەڵکوژیان ئەنجامدا. ئەو بکوژانە ئەمڕۆ بەردەوامی بە فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە دەدەن.”

هەبەدەهە لە راگەیەنراوەکەی هوشیاری داوەتە پۆلیس، خائین، سیخوڕ و پاسەوانەکان و هەموو ئەوانەی لەگەڵ دەوڵەت کار دەکەن کە ئەوان بەرپرسیاری کۆمەڵکوژیەکانن و هەموو رۆژێک حسابی سێواس دەپرسن. لە هەموو ساتێکدا دەکرێنە ئامانج و ئەو شەهیدانە بەبیردەهێننەوە کە لە کۆمەڵکوژیەکەدا شەهیدکران."

ف.ق