هەبەدەهە: لێپرسینەوە لە کۆمەڵکوژییەکەی سیواس دەکەین

کۆمیتەی بەڕێوەبەری هەبەدەهە یادی ئەو کەسانەی کردەوە، کە لە کۆمەڵکوژییەکەی سیواس گیانیان لەدەستداوە و ڕایگەیاند: "ئێمە دەوڵەتی بکوژ لەناودەبەین و لێپرسینەوە لەو کۆمەڵکوژییە دەکەین".

کۆمیتەی بەڕێوەبەری بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی یه‌كگرتووی گەلان (هەبەدەهە - HBDH) بە بۆنەی ساڵیادی کۆمەڵکوژییەکەی سیواس-ەوە ڕاگەیاندراوێکی بە ناونیشانی "دەوڵەتی بکوژ لەناودەبەین و لێپرسینەوەی لە کۆمەڵکوژیەکە دەکەین" بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:

"ئەو کۆمەڵکوژییەی لە ٢ی تەمووزی ١٩٩٣ لە هۆتێل مادیماک لە سیواس ڕوویدا، شوێنەواری قووڵی لە مێشکی مرۆڤایەتیدا بەجێ هێشت. ڕۆشنبیران، شاعیران، نووسەران و منداڵانیش لە ناویدا ٣٥ کەس، کە تەلەفزیۆنیش ڕاستەوخۆ پەخشی دەکرد بە زیندووی لە ناو ئاگردا سوتێنران. ئەو کەسانەى بە دەم وتنەوەى دروشمی ئەڵاهوئەکبەرەوە دەبەى بەنزینیان بە دەستەوە بوو ئەو مرۆڤانەیان بە زیندویی بە بەرچاوی دونیاوە سوتاند. بەڕێوەبەری دەوڵەتی بکوژ لەو کاتەدا چەپڵەیان لێدەدا و هێزە یاساییە فاشیستەکانیش دەستیاندابووە یەکتر و سەیری ئەوەیان دەکرد، کە ڕووی دەدا.

"خودی دەوڵەت پلانی بۆ کۆمەڵکوژییەکە داڕشتبوو"

تانسو چیللەر سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتیش وتی: "سوپاس بۆ خوا، گەلەکەمان لە دەرەوەی هۆتێلەکە هیچ زیانێکی پێ نەگەیشتووە"! بکوژەکانیشی بە گەل ناوبرد و پشتیوانیی لە بکوژەکانیش کرد. وەک ئەوەی لە مێژوویاندا هیچ کۆمەڵکوژییەکی تر ڕووی نەدابێت و نەبووبێت و تەنها درزێکی بچووک کەوتبێتە مێژووی کۆنیان. ئەم تێڕوانین و دیدی تورک – ئیسلام، کە مێژووی پڕە لە قەتڵوعام و کۆمەڵکوژی، هەموو پەنجا ساڵ جارێک دەیان قەتڵوعام و کۆمەڵکوژیی لە مێژوودا تۆمار کردووە، هێرش دەکاتە سەر گەلان،  کەمینەکان و باوەڕەکان.

کێ کۆمەڵکوژییەکانی چوروم، مەرەش و غازیی ئەنجامدا. تێگەیشتن لەوە ڕوون و ئاشکرایە، کە ئەو پلانە خوێناویانە لە چوارچێوەی جیاواز جیاوازدا لە پێناوی چیدا ئەنجامیاندراون. ئاشکرایە بکوژەکان ڕەگیان لە سەلیم یاوەزەوە دێت و بە عەقڵییەتی عەقڵییەتی ئیتحاد و تەرەقی لە سیواس ٣٥ ڕۆشنبیر، شاعیر و عەلەوییان بە زیندویی لە ناو ئاگردا سوتاند. ئەمجارەیان بە ناوی ئایینەوە ٣٥ کەس لە گەلەکەمانیان کردە ئامانج بۆ ئەنجامدانی کۆمەڵکوژییەکی سیاسی تاوەکو سیاسەتی ناوەندگەرایی خۆیان زاڵ بکەن.

وەک هەموو کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی فاشیست، کۆمەڵکوژیی ٢ی تەموز لە مادیماک کۆمەڵکوژییەکی پلان بۆ داڕێژراو بوو، کە چەندین ڕۆژێک پێش ئەنجامدانی کار و ڕاهێنان بۆ ئەنجامدانی دەکرا. ئەمە هەرگیز هێرشێک نییە، کە لەلایەن کەسێک یان دوو کەسەوە بە تووڕەییەوە ئەنجام درابێت، بەڵکو کۆمەڵکوژییەکە، کە لەلایەن خودی دەوڵەتەوە ڕێکخراوە و پلانی بۆ داڕێژراوە و ئەرکەکانی دابەشکراوە و جێبەجێ کراوە.

"بە دڵنیاییەوە لێپرسینەوە دەکرێت"

ئێمە هەرگیز ٢ی تەمووز لە بیر ناکەین و بۆ ئەوانەی گیانیان لە دەستداوە و گەلەکەمان بە کەسانی ڕەوایان دەزانن، بێگومان ئێمەش وتەیەکمان لەسەری دەبێت. ئێمە دەزانین و ئێمە بەرپرسانی دەسەڵاتی دادوەری، کە ئەو تاوانبارانەیان بەخشی لە بیر ناکەین، دۆسییەک، کە بۆ خۆیان دەریانهێنا و کۆمەڵکوژییەک، کە بە ئایدۆلۆژیای ڕەگەزپەرستی و فاشیستی خۆیان ئەنجامیاندا لە بیر ناکەین. دووکەڵی مادیماک بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی لێپرسینەوەی لەسەر دەکەین و بە دڵنیاییەوە ئێمە لێپرسینەوەشى لەسەر دەکەین.

پێش هەموو شتێک بە رێز و پێزانینەوە یادی ئەو ٣٥ کەسەمان دەکەینەوە، کە لە لایەن دەسەڵاتدارانەوە نەمر کران، کۆمەلکوژکران، کەوتنە بەر شمشێری دەسەڵاتداران، گولـلەبارانکران، بۆمبیان بۆ هەڵدرا و سوتێنران. ئێمە وەک هەبەدەهە و کەبەدەهە بەڵێنمان دووپات دەکەینەوە، کە لێیرسینەوە لە بکوژەکان دەکەین و ئێمە بەڵێن دەدەین لە پێناو دروستکردنی جیهانێکی ئازاددا تێدەکۆشین تاوەکو  سەردەکەوین".

ژ.ت