HBDH بۆ ئیبراهیم گۆکچەک بانگەوازی چالاکی کرد

بزوتنەوەی شۆرشی یەکگرتووی گەلان HBDH بۆ ئیبراهیم گۆکچەک کە دەستی بە مانگرتن لە خواردن کردووە بانگەوازی چالاکی کرد.

HBDH بۆ ئیبراهیم گۆکچەک ئەندانی گروپی یۆروم کە دەستی بە مانگرتن لە خواردن کردووە بانگەوازی چالاکی کرد.

لە ڕاگەیەنراوی HBDH دا هاتووە، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بێوەستان بەردەوامن و لە ناوخۆ و دەرەوەدا ، لە تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان هێرشەکان بەردەوامە. ئەو هێرشە فاشیستە لەدژی ئەندامانی گروپی یۆروم و ئەوانەی داوای دادگایەکی دادپەروەرانە دەکەن کە لە چالاکی مانگرتن لە خواردندان، بە شێوەیەکی دڕندانە بەردەوامن. هێلین بۆلەک و مستەفا کۆچاک ماوەیەکی لەمەوبەر بەرەو نەمری هەنگاویان نا. ئیبراهیم گوکچەکیش کە ٣١٩ ڕۆژە لە چالاکیدایە، ئەگەری هەیە بچێتە ڕیزی کاروانی نەمران.

'هەوڵ بدەین داواکاریەکانیان قبوڵبکرێت'

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەدرا، دەوڵەتی تورک بە بیانۆی پەتای کۆرۆنا، دەستدرێژکاران، بکوژ و چەتەکانی ئازاد کرد، بەڵام زیندانیە شۆرشگێرەکان ئازاد ناکات و پێویستە هەموو کەسێک لەدژی دەوڵەت دەست بە جموجووڵ بکات و زیندانیە شۆرشگێرەکان بە تەنها نەهێڵن.

بانگەوازیمان بۆ هێزە شۆرشگێرەکان و ئەو کەسانەی کە دەڵێن ئێمە مرۆڤین ئەمەیە کە بۆ قبوڵکردنی داواکاری گروپی یۆرۆم تێبکۆشن."

ف.ق