HBDH:لە دژی فاشیزم ئاڵای شۆڕشی یەکگرتوو بەرز دەکەینەوە
HBDH رایگەیاند، لە دژی فاشیزم، بەرزکردنەوەی تێکۆشان و رێکخستنبوون، ئەرکی سەرەکیمانە. لە دژی ئیمپریالیزم، کاپیتالیزم و فاشیزم دەبێت ئاڵای شۆڕشی یەکگرتوو بەرز بکەینەوە.
HBDH رایگەیاند، لە دژی فاشیزم، بەرزکردنەوەی تێکۆشان و رێکخستنبوون، ئەرکی سەرەکیمانە. لە دژی ئیمپریالیزم، کاپیتالیزم و فاشیزم دەبێت ئاڵای شۆڕشی یەکگرتوو بەرز بکەینەوە.
کۆمیتەی بەڕێوەبەری بزوتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی گەلان- HBDHبە بۆنەی نزیکبوونەوەی ١ی ئایار رۆژی یەکگرتوویی و تێکۆشانی رەنجدەر و کرێکاران، راگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە راگەیێندراوەکەی HBDH دا هاتووە:
"فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە رەنج و ماندووبوونی کرێکار و رەنجدەران دەخۆن و دوژمنی کرێکارانن. لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تورکیا و باکوری کوردستان، ژیانی کرێکاران و رەندەران و ژێردەستەکان سەختر بووە.
ئەمڕۆ دیسان ئاشکرا دەبێت کە کاپیتالیزم نەک مرۆڤ، بەڵکو قازانجەکەی لەبەرچاو دەگرێت. ئەم سیستمە دوژمنی مرۆڤایەتیە.
دەسەڵاتی فاشیست کە دوژمنی گەلی کورد و بندەستانی تورکیایە، دەیەوێت زیانەکانی خۆی، کە بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بەری کەوتووە، لە کرێکار و زەنجدەرانەوە بەدەست بهێنیت. حکومەت بۆ پاراستنی سەرمایەداران چەند یاسایەکی دەرکردووە و دەسەڵاتی فاشیست لە جیاتی ئەوەی ژیانی مرۆڤەکان بپارێزێت، دەیەوێت پارێزگاری لە کاروباری سەرمایەداران بکات.
لەو رۆژەوەی قەیرانی کۆرۆنا هاتووەتە ئاراوە تا ئێستا میلیۆنێک کەس لە کارەکانیان دەرکراون و دوو میلیۆن و نیو مرۆڤیش مۆڵەتی بێمووچەیان پێدراوە. کەرتی بیناسازی، گەشتوگوزار و پیشەسازی لە ئێستادا بە تەواوەتی وەستاوە.
بە هۆی ئەوەی پارە لەدەستی دەسەڵاتداراندا نەماوە، دەستیان بەسەر مافی کارکەر و رەنجدەراندا گرتووە. دەسەڵات خەرجیە سەربازیەکانی کەم نەکرتووەتەوە، دەستی لە سیاسەتە داگیرکاریەکانی بەرنەداوە. دەسەڵاتداری فاشیست، لە سوریا و رۆژئاوا و باشوری کوردستان و لیبیا ئۆپڕاسیۆنی سەربازی ئەنجام دەدات و بەردەوامە لەسەر سیاسەتی شەڕخوازی و داگیرکاریەکانی.
لە قۆناغیکی وەهادا پێدەنێینە ١ی ئایارەوە. ١ی ئایار رۆژی یەکێتی و تێکۆشان و یەکگرتنی چینی کرێکارانە. ئەم بارودۆخە دەرفەتێکی گرنگ بۆ هێزە شۆڕشگێرەکان دەرەخسێنێت. دەبێت هێزەکانی شۆرشی یەکگرتوو، قۆناغی ١ی ئایار باش بنرخێنن، بۆ ئەوەی جەماوەر لە دژی فاشیزم ئامادە بکەن، دەبێت دەرفەتی تێکۆشان دروست بکەن. دەبێت بە پێی واتا مێژوویەکەی ١ی ئایار، خۆیان بە رێکخستن بکەن و لە هەموو گۆڕەپانێک خاوەنداری لێبکەن. تیکۆشان و رێکخستنبوون لە دژی فاشیزم ئەرکی سەرەکیمانە. لە دژی فاشیزم بەرزکردنەوەی تێکۆشان و ریکخستنبوون، ئەرکی سەرەکیمانە. لە دژی ئیمپریالیزم و کاپیتالیزم و فاشیزم دەبێت ئاڵای شۆڕشی یەکگرتوو بەرز بکەینەوە. بە تایبەت لە رۆژئاوا، باشوری کوردستان و لیبیا، لە دژی هەموو سیاسەتە داگیرکاریەکان، لە خۆڕاگریدا دەبین.
بکوژەکان ئازاد دەکرێن، بەڵام شۆرشگێران لە بەندیخانەدا دەهێڵنەوە. ئەم لێپرسینەوەیەیان لەگەڵدا دەکەین. لەسەر ئەو تاوانانەی لە دژی ژنان ئەنجام دەدرێ، لێپرسینەوە لەگەڵ دەسەڵاتی پیاوسالاری دەکەین.
بە رۆحی نەورۆز، تیکۆشانمان لەگەڵ شۆڕشی ١ی ئایار دەکەین بە یەک."
ز.ش