هەبەدەپە لە ئەستەنبوڵ و وان چالاکی ئەنجامدا

جەنگاوەرانی هەبەدەهە بۆ شەرمەزارکردنی کۆمەڵکوژی پاریس لە ئەستەنبوڵ و وان چالاکیان ئەنجامدا.

جەنگاوەرانی تەڤگەری شۆڕشگێری یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە؛

"جەنگاوەرانمان لەدژی کۆمەڵکوژی پاریس لەلایەن دەوڵەتی فاشیست و هێزە کۆنترا نێودەوڵەتیەکانەوە بەردەوامی بە چالاکیەکانیان دەدەن.

ئێمە باش دەزانین کە شۆڕشی یەکگرتوومان نە تەنیا رووبەرووی هێزە دڕندەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیست بووەتەوە. هەموو جیهانی ئیمپریالیست و کاپیتالیست و هەموو هێزەکانی ژێر دەسەڵاتی ناتۆ و هێزە دواکەوتووەکان، دوژمنایەتی شۆڕشی یەکگرتووی ئێمە دەکەن و لە ئاستی جیاوازدا لەگەڵ دەوڵەتی فاشیستی تورک هاوکاری دەکەن و لە هەموو هەلێکدا هێرش دەکەنە سەر هێرشە شۆڕشگێرەکانمان.

جەنگاوەرانی تەڤگەری شۆڕشی یەکگرتووی گەلان ئەم راستیە باش دەزانن. جەنگاوەرانمان بۆ شەرمەزارکردنی کۆمەڵکوژی پاریس لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی شۆڕش، لە ئەستەنبوڵ و وان ریزە چالاکیان ئەنجامدا.

شەوی ٢ی کانونی دووەم لەناوچەی کادکۆی ئەستەنبوڵ لەدژی کەشتەکان چالاکی ئەنجامدرام. لە ئەنجامدا ٦ کەشتی بە تەواوی لەناوبران.

لە ٥ی کانونی دووەمدا لە وان لە دژی ٢ ئۆتۆمبێڵ چالاکی ئەنجامدران. ئەو ٢ ئۆتۆمبێڵەی فاشیستەکانی ئاکەپە لەلایەن جەنگاوەرانمانەوە سووتێنران.

لە ٦ی کانونی دووەمدا لەلایەن هێزەکانمانەوە چالاکیەکی شەرمەزارکردن ئەنجامدرا. شەو کاتژمێر ٢٣:٠٠ کۆڵانی ئیپەکیۆلو لەلایەن جەنگاوەرەکانمانەوە داخرا. کۆمەڵکوژی پاریس بە سووتاندنی تایەی سەیارە شەرمەزار کرا.

ئێمە وەک جەنگاوەرانی هەبەدەهە، فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە کە بەردەوامی بە هێرشی داگیرکەری دەدات، لە هەموو جێگەیەک دەکەینە ئامانج. دەوڵەتی فشیستی تورک لە پاریس ئەڤین گۆیی، میر پەروەر و عەبدولرەحمان کزلی لە پاریس شەهید کرد و ئەمڕۆش هاوڕێکانمان ئەحمەد شۆڕش و فورات نەڤالیان شەهید کرد. ئەم چالاکیانە دیاریە بۆ هەڤاڵان ئەحمەد شۆڕش و فورات نەڤال. جارێکی دیکە رایدەگەیەنین کە تۆڵەی هەموو کۆمەڵکوژیەکان دەکەینەوە."

ف.ق