پەرلەمانتارانی هەدەپە بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و دەستبەجێ ئەنجامدانی دیدار، لەبەردەم وەزارەتی دەستیان بە چالاکی دانیشتن کرد.
هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیک (کەجەدە) بەدران ئۆزتورک و پەرلەمانتارانی هەدەپە عومەر ئۆجالان، فەلەکناس ئوجا، دیلان دیرایەتی تاشدەمیر، شەڤین جۆشکون، گوڵستان کلیچ کۆچیگیت، سەزایی تەمەللی، عەبدوڵا کۆچ، نوران ئیمیر، حسێن کاچماز و ئەرداڵ ئایدەمیر چالاکییان کرد.
دەستەکە لە نزیک وەزارەتی داد لە لایەن پۆلیسەکانەوە رێگرییان لێکر. لە کاتی رێپێوانەکەدا پلاکاردەکانی "گۆشەگیری تاوان لە دژی مرۆڤایەتییە"، "با لە ئیمڕالی یاسا جێبەجێ بکرێت" و "پاڕێزەران بچنە ئیمڕاڵی" هەڵدران.
دەستەکە دوای رێپێوان دەستی بە چالاکی دانیشتن کرد و چالاکیی یەکەم رۆژی خۆی کۆتاییپێهێنا.
پەرلەمانتارانی هەدەپە بە مەبەستی کۆتاییهێان بە گۆشەگیری لەسەر ئیمڕاڵی، لەبەردەم وەزارەتی داد بە نۆرە و بە بێ کۆتایی چالاکی ئەنجام دەدەن. پەرلەمانتاران هەموو رۆژێک لە کاتی دیاریکراودا لەبەردەم وەزارەتەکە دەبن.
هـ . ب