'حکومەتی عێراق بەرپرسە لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک'

وەعد قەدۆ ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، حکومەت و وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەرپرسن لە بەردەوامبوونی هێرشەکانی تورکیا و بڕینەوەی دارەکانی ناوچە سنوورییەکان.

وەعد قەدۆ، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ڕۆژنیوزی وتی: هۆکاری لاوازییەکان لە چارەسەرنەکردنی داگیرکارییەکانی تورک و بڕینەوەی دارەکان، حکومەتی ناوەندی و وەزارەتی دەرەوەی عێراقن، نەک لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەران.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: لیژنه‌كه‌ داوای له‌ فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كان و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ كردووه‌ ڕێوشوێنی پێویست و کارا بۆ ڕێگریکردن له‌ داگیرکارییەکانی توركیا بۆ سه‌ر باكووری عێراق بگرنه‌به‌ر، به‌ڵام وه‌ڵامه‌كان له‌ ئاستی پێویستدا نه‌بوون.

ئەو ئەندامی پەرلەمانە ئاشکرای کرد “لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕاستەوخۆ داوایان لە حکومەت کردووە هاوردەکردنی خۆراک لە تورکیاوە بووەستێنێت و سکاڵایەکی فەرمی ئاڕاستەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەڵەتی بکات، بەڵام ڕێکارەکان لەم ڕووەوە لاوازن”.

ف.ق