هەنگاوێکی تر بۆ گەیشتن بەئامانجی کۆکردنەوەى واژۆکان هەڵگیرا

لە چالاکیی ستاندی کۆکردنەوەى واژۆ لە شارەکانی لیماسۆل و لارناکای قوبرس ٤ هەزار و ٢٩٥ واژۆ کۆکرانەوە.

ستاندەکانی کۆکردنەوەی واژۆ لە شارەکانی لیماسۆل و لارناکای قوبرس لە چوارچێوەی کەمپەینی دەرهێنانی ناوی پەکەکە لە "لیستی رێکخستنە قەدەغەکان" بەڕێوەدەچێت و بەردەوامن لە چالاکییەکەیان.

ستاندەکانی واژۆ کۆکردنەوە لە قەرەباڵغترین شوێنەکانی بەندەرەکانی لیماسۆل و لارناکا دانرابوون و سەرنجی زۆری گەشتیارانی ڕاکێشا.

وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئاڵاکانی پەکەکە بە ستاندەکانەوە دانرابوون.

کامیل ئاکالین وتەبێژی کۆمسیۆن ڕایگەیاند، ئەوان لەو دوو شارەدا بە گشتی ٤ هەزار و ٢٩٥ واژۆیان کۆکردووەتەوە و وتی: "ئێمە هەنگاوێکی تر لە ئامانجەکەمان نزیکبووینەوە. ئێستا تاکە بەرنامە و ڕۆژەڤی ئێمە ئەوەیە، کە پرۆسەی کەمپینەکە بە سەرکەوتوویی تەواو بکەین. هەموو هەڤاڵانی بەشداربوومان لەم هەڵمەتەدا بەم بەرپرسیارێتی و هەستیارییەوە کار دەکەن. هەموو هەفتەیەک نزیکەی ٥ هەزار واژۆ کۆدەکەینەوە. بەم نزیکانە لە بارەی کۆی گشتیی واژۆکانەوە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسی رێکدەخەین".

ئاکالین لە کۆتایی قسەکانیدا داوای لە هەموو گەلی کورد و دۆستانی شۆڕشگێڕی کرد، بەشداری لە پرۆسەی هەڵمەتەکەدا بکەن و گەشەی پێ بدەن.

ژ.ت