هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە هێلسینکی شەرمەزارکران

کوردستانیان لە هێلسینکی پایتەختی فینلەندا بەمەبەستی شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆسەر مەخمور، شەنگال و رۆژئاوا چالاکییەکیان ئەنجامدا.

شەوی رابردوو دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە شێوەیەکی هاوکات هێرشی ئاسمانی بۆ سەر کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی (مەخمور)، شەنگال و دێرکی رۆژئاوا ئەنجامدا. کوردستانیان لە ناوخۆی وڵات و لە دەرەوەی وڵات لە هەموو شوێنێک رژانە گۆڕەپانەکان و هێرشە دڕندانەکانی دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار کرد.

لەو چوارچێوەشدا ئەو کوردستانیانەی لە هێلسینکی دەژین ئامادەی گۆڕەپانەکان بوون.

کورد و دۆستەکانیان ئەمڕۆ لە ناوەڕاستی هێلسینکی کۆبوونەوە و راگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە. لە چالاکیەکەدا لەسەر ئەو پێشهاتانەی روویاندا راگەیەنراو بە زمانەکانی ئینگلیزی، کوردی و فینلەندی بڵاوکرانەوە، هەروەها چالاکوانەکان ناڕەزایەتی و توڕەیی خۆیان لەبەرامبەر هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و فاشیست بۆ سەر کەمپی پەنابەرانی مەخمور، شەنگا و دێرک خستەڕوو.

دوای راگەیەنراوەکە چالاکوانان بێ پسانەوە دروشمیان دژی داگیرکاری و فاشیزمی دەوڵەتی تورک وتەوە.

هـ . ب