هێرشی داگیرکەری تورک لە روسیا شەرمەزار کرا

هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا و باشوری کوردستان، لە هەرێمی کراسنۆداری روسیا لەلایەن کوردانەوە شەرمەزار کرا.

لەدژی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک، لە هەرێمی کراسنۆدار روسیا چالاکی شەرمەزارکردن ئەنجامدرا. بە ناوی کوردانی هەرێمەکەوە جەمیلە مامدەڤا یاریدەدەری هاوسەرۆکانی رێکخستنی مەدیا و ئاڤرامان عەلیەڤ ئەندامی ئەنجومەنی کوردانی کراسنۆدار قسەیان کرد.

قسەکەرەکان ئاماژەیان بە هێرشی قوڕسی دژی گەلی کورد کرد و رایانگەیاند، هێرشەکانی سەر شەنگال، رۆژئاوا و هەرێمەکانی پاراستنی میدیا لە چوارچێوەی یەک پلاندا بەڕێوە دەبرێن.

هەروەها گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردیان بەبیرهێنایەوە و رایانگەیاند، ئارمانجی هێرشەکان لەناوبردنی تەڤگەری ئازادی کوردە.

ئاماژەیان بەوەشدا کە گەلی کورد تا ئازادی تێدەکۆشێت و ئەم سەردەمەش سەردەمی ئازادی گەلی کوردە.

ف.ق