جه‌نگاوه‌رانی هه‌به‌ده‌هه‌ له‌ ئیسته‌نبوڵ ٧ كه‌شتی و كه‌شتییه‌كی گه‌شتوگوزارییان سوتاند

جه‌نگاوه‌رانی گوڵستان ئاكگۆڵی هه‌به‌ده‌هه‌ رایگه‌یاند، له‌ ئیسته‌نبوڵ به‌ چالاكی سابوتاژ ٧ كه‌شتی و كه‌شتییه‌كی گه‌شتوگوزارییان له‌ناوبردوه‌.

 

جه‌نگاوه‌رانی گوڵستان ئاكگۆڵی هه‌به‌ده‌عه‌ له‌ راگه‌یه‌نراوێكد باسی له‌وه‌كردووه‌، له‌ ٧ی ته‌مموز كاتژمێر ٠٤:٣٠ له‌ ئیسته‌نبوڵ / ئاڤجلار له‌ دژی به‌نده‌ره‌كه‌ كه‌ كه‌شتی گه‌شتوگوزار و كه‌شتی لوكسی اێدایه‌ چالاكییه‌كی سابوتاژیان ئه‌نجامداوه‌.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌، "له‌ ناوچه‌ی ئامبارلی ئه‌سكه‌له‌ له‌لایه‌ن جه‌نگاوه‌رانمانه‌وه‌ كراوه‌ته‌ ئامانج و له‌ ئه‌نجامدا ٧ كه‌شتی و كه‌شتییه‌كی گه‌شتوگوزار ببه‌ ته‌واوه‌تی تێكشكێنراون. هه‌روه‌ها گورز له‌ زۆر به‌له‌می ده‌ریاییش وه‌شێنراون".

راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ به‌م جۆره‌ درێژه‌ی پێدراوه‌:

"ئه‌وانه‌ی ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه‌ له‌ دژی گرانبوونی بژێوی، برسێتی، هه‌ژاری، ئه‌شكه‌نجه‌ و هه‌موو جۆرێك كرده‌وه‌یه‌كی فاشیزمی ئاكه‌په‌- مه‌هه‌په‌ له‌ شه‌قامه‌كاندان. كرێكاران چالاكی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ژنان شه‌قامه‌كان چۆڵ ناكه‌ن، گه‌لی كورد خاوه‌نداری له‌ ئیراده‌ی خۆی ده‌كات، عه‌له‌وی سه‌مای ئازادی به‌رده‌وام ده‌كات، پزیشكان و پارێزه‌ران دروشم له‌ دژی توندوتیژی ده‌ڵێنه‌وه‌.. له‌ به‌رامبه‌ری ئه‌و شه‌پۆلی به‌رخودانه‌، هێزه‌كانی فاشیزم به‌ هه‌موو هێزی خۆیانه‌وه‌ هێرش ده‌كه‌ن. ئێمه‌ حه‌نیفی زه‌نگین كه‌ له‌ هێرشه‌كاندا له‌ دژی تێكۆشانی بنده‌ستان له‌ شه‌قامه‌كان رۆڵی خزمه‌تكارێكی زۆر دڵسۆزی فاشیزم ده‌گێڕێیت ده‌بینین و ئێمه‌ ئه‌و كه‌سه‌ و كه‌سانی وه‌ك ئه‌و وشیار ده‌كه‌ینه‌وه‌. گه‌ر ئێوه‌ خزمه‌تی هێرش، چه‌وساندنه‌وه‌ و فاشیزم درێژه‌ پێبده‌ن، ئێوه‌ش وه‌ك سوتانی ئه‌و كه‌شتیانه‌، سوتانی ئۆتۆمبێله‌كان، ماڵ و موڵكی خۆتان ببینن. ئه‌گه‌ر ئێوه‌جارێكی تر به‌رده‌وام بن، ئێوه‌ باجێكی قورس ده‌ده‌ن.

ئێمه‌ به‌ گیانی به‌رخودانی رۆژی مه‌رگی ١٤ی ته‌مموز دێین. ئێمه‌ به‌ گیانی فیدایی به‌رخودانی مه‌رگی ١٤ی ته‌مموز له‌ ئامانجه‌ ئابووری، سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی دوژمن ده‌ده‌ین و درێژه‌ به‌ چالاكییه‌كانمان ده‌ده‌ین".

هـ . ب