جه‌نگاوه‌رانی هه‌به‌ده‌هه‌ له‌ ئیسته‌نبوڵ چالاكیی سابوتاژیان ئه‌نجامدا

جه‌نگاوه‌رانی ره‌مه‌زام چرالی هه‌به‌ده‌هه‌ رایانگه‌یاند، كه‌ له‌ ئیسته‌نبوڵ له‌ دژی كارگه‌یه‌كی "لایه‌نگری حكومه‌تی فاشیست" چالاكی سابوتاژیان كردووه‌.

جه‌نگاوه‌رانی ره‌مه‌زان چرالیی هه‌به‌ده‌هه‌ راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و باسیله‌وه‌كردوه‌، كه‌ له‌ دژی كارگه‌ی لایه‌نگرێكی حكومه‌تی فاشیست كه‌ كه‌ ئامێری رستن و چنین ده‌فرۆشێت له‌ ١٣ی حوزه‌یراندا له‌ شه‌قامی ٥٨٢ی گه‌ڕه‌كی باربارۆسی ئه‌سه‌نیۆرتی ئیسته‌نبوڵ له‌ ده‌وروبه‌ری كاتژمێر ٠٣:٠٠دا چالاكی سابوتاژ ئه‌نجامدرا.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌، "له‌ ئه‌نجامی چالاكییه‌كه‌دا دوكانه‌كه‌ به‌ ته‌واوه‌تی روخێنراوه‌".

هـ . ب