جەنگاوەرانی کەبەدەهە: کات کاتی زیلانبوونە!

جەنگاوەرانی کەبەدەهە یادی شەهید زیلانیان کردەوە و بانگەوازیان بۆ بەشداریکردن لە ریزەکانی ژنان کرد.

جەنگاوەرانی زەینەب کناجی تەڤگەری شۆڕشگێری یەکگرتووی ژنان (کەبەدەهە)، لە چوارچێوەی یادکردنەوەی زیلان ثزەینەب کناجی)دا کە چالاکی فیدایی ئەنجامدا، لەدژی هێرشی فاشیتەکانی دەوڵەتی تورک، پانکارتیان هەڵواسی و بانگەوازیان لە ژنانی کرد.

لە راگەیەنراوەکەی کەبەدەهەدا هاتووە:

"٣٠ی حوزەیران کاتژمێر ١٦:٠٠، پانکارتی ' کات کاتی زیلانبوونە' لە چواریانی یاکاجکی ئەستەنبوڵ هەڵواسرا، تاوەکو ئێوارە لە چواریانەکە مایەوە.

ئێمە بانگ لە هەموو ژنان دەکەین کە لەدژی دەستدرێژی و کوشتنی ژنان هەموو کاتێک لە گەڕەک و کۆڵانەکان بن. ئێمە بەردەوامی بە تێکۆشانمان دەدەین. لەدژی سیستمی دەسەڵاتداری پیاوان، ئێمە بانگەوازی بەشداریبوون لە ریزەکانی کەبەدەهە لە هەموو ژنان دەکەین."

ف.ق