خانەوادە و پارێزەران داوایان کرد سەردانی ئیمڕالی بکەن
خانەوادە و پارێزەری عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد سەردانی داواکاری کۆماری بورسە و بەڕێوەبەری زیندانی ئیمڕالیان کرد.
خانەوادە و پارێزەری عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد سەردانی داواکاری کۆماری بورسە و بەڕێوەبەری زیندانی ئیمڕالیان کرد.
محەمەد ئۆجالان برای عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و پارێزەرەکەی مەزلۆم دینچ، هەروەها عەلی کۆناری برای عومەر خەیری کۆنار، پۆڵات یڵدرم برای حامیلی یڵدرم و مەلیحە چەتین خوشکی وەیسی ئاکتاش بۆ ئەوەی بچنە ئیمڕالی سەردانی داواکاری کۆماری بورسەیان کرد.
خانەوادەکان لە رێگەی داواکاری کۆماری بورسە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمڕالیش کرد و ویستیان چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن.
ف.ق