خانەوادەکان بۆئەوەی بچنە ئیمڕالی سەردانی لایەنە پەیوەندیدارەکانیان کرد

خانەوادەی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و خانەوادەی زیندانیانی دیکەی دوورگەی ئیمڕالی، بۆ ئەوەی کەسوکاریان ببینن، سەردانی داواکاری کۆماری بۆرسەیان کرد.

محەمەد ئۆجالان، برای ڕێبەری گەلی کورد و پارێزەرەکەی مازلۆم تونچ، بە مەبەستی چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان، سەردانی داواکاری کۆماری بۆرسەیان کرد.

لە هەمانکاتدا، عەلی کۆمار، برای عومەر خەیری کۆنار، پۆڵات یڵدرم برای حامیلی یڵدرم، مەلیحە چەتین خوشکی وەیسی ئالتاش، بە هەمان مەبەست سەردانی بەرپرسانیان کرد.

خانەوادەی ئۆجالان دوای ٢١ ساڵی لە ٢٧ی نیساندا بۆ یەکەمینجار بە تەلەفۆن قسەیان لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد کرد. دواتر لە ٧ی ئەیلولدا، قەدەگەی ٦ مانگ چاوپێکەوتن بەسەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورددا سەپێنرا.

ف.ق