کەجەدەکە – ئە بانگەوازێکی بۆ بەشداریکردن لە چالاکیەکانی پشتگیری شەنگاڵ بڵاوکردەوە
کەجەدەکە – ئە رایگەیاند، ٥ی کانونی یەکەم بۆ خاوەنداریکردن لە شەنگال چالاکی ئەنجام دەدرێن و داوای کرد، هەموو کوردێک بەشداری لە خۆپشاندانەکاندا بکات.
کەجەدەکە – ئە رایگەیاند، ٥ی کانونی یەکەم بۆ خاوەنداریکردن لە شەنگال چالاکی ئەنجام دەدرێن و داوای کرد، هەموو کوردێک بەشداری لە خۆپشاندانەکاندا بکات.
کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کوردستان – ئەوروپا، ڕێککەوتنەکەی هەولێر و بەغدای لەبارەی شەنگال بەبیرهێنایەوە و وتی، لەدژی رێککەوتنەکە، پێویستە گەلی شەنگال، هەموو پارچەکان و جیهان هەڵوێستیان هەبێت.
لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەشکرا، هەرچەندە لە ئەنجامی بەرخۆدانی گەلدا، حکومەتی عێراق ناچار بووە هەنگاو بەرەوە دواوە بنێت، بەڵام پەدەکە تا ئێستاش هێزەکانی لە ناوچەکە نەکشاندووەتەوە و تا خۆبەرێوەبەری ئێزیدخان نەبێتە ستاتۆیەک، مەترسی لەسەر ئێزدیەکان بەردەوام دەبێت.
هەروەها ئاماژە بەوەدرا، رێککەوتنەکەی بەغدا و پەدەکە لەبارەی شەنگالەوە قبوڵ ناکرێت، چارەسەری هەمیشەیی ئەوەیە کە گەلی شەنگال و بەرێوەبەریەکەی قبوڵ بکرێن و خاوەنداریکردن لە بەرخۆدانی گەلی شەنگال، ئەرکی سەرشانی هەموو کوردستانیەک و مرۆڤێکی بەشەرەفە.
کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کوردستان – ئەوروپا وتی، "ئێمە بانگەوازی لە گەلەکەمان و دۆستەکانمان دەکەین کە ٥ی کانونی یەکەم لە ئەوروپا، کەنەدا، ئۆستوڕالیا و هەموو جیهان بەشداری لە چالاکی "هەموو جێگایەک شەنگالە و هەموو جێگایەک بەرخۆدانە" دا بکەن و لەدژی داگیرکەری، قڕکردن چالاکی بکەن و خاوەنداری لە شەنگا بکەن."
ف.ق