کەجەدەکە – ئە: ده‌نگی خۆمان ده‌خه‌ینه پاڵ ده‌نگی دلێری خۆپیشانده‌رانی هەرێمی کوردستان
کەجەدەکە – ئە دەنگی خۆی خستەپاڵ خۆپیشاندەرانی هەرێمی کوردستان و بەکارهێنانی هێز و توندوتیکی دژی خۆپیشاندەرانی شەرمەزار کرد.
کەجەدەکە – ئە دەنگی خۆی خستەپاڵ خۆپیشاندەرانی هەرێمی کوردستان و بەکارهێنانی هێز و توندوتیکی دژی خۆپیشاندەرانی شەرمەزار کرد.
کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کورد – ئەوروپا لەبارەی خۆپیشاندەکانی هەرێمی کوردستان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە ده‌نگی خۆمان ده‌خه‌ینه پاڵ ده‌نگی دلێری خۆپیشانده‌ران.
جەدەکە – ئەوروپا راشیگەیاند، ده‌سه‌ڵاتی هەرێمی کوردستان له‌هه‌ر ده‌ڤه‌رو شار و شارۆچکەیەک له دژی ده‌نگه ئازاده‌کان هاوتا و هاوپه‌یمانن و جیاوازی لە نێوانیاندا نیە. هه‌رکات خەڵکی کوردستان بۆ داواکردنی مافەکانیان ده‌نگیان هه‌ڵبڕیبێت، ده‌سه‌ڵاتی کوردایەتی گەندەڵ و شکستخواردو بە وتاری سواو و سیناریۆی جۆراوجۆری بەلاڕێدابردن خۆڵیان کردۆتە چاوی خەڵک و دۆخێکی وایان خوڵقاندووه کە ترس و دڵەڕاوێکی بێ بنەما بکەن بە ئامانج، تا شەقام و داواکاریه‌کانی خەڵک وەک مەترسی لەسەر هەرێم پیشان بدەن.
وەک دەبینن و دەزانن ڕەوش و گوزەرانی خەڵکی کوردستان ڕۆژ دوای ڕۆژ بەرەو خراپی و هەڵدێر ملدەنێت ، دۆخێکی هێنده خراپە که نەک ته‌نها لەتوانای قبوڵکردندا نەماوه، بەڵکو ئه‌وه‌نده پڕ له نه‌هامه‌تیه که مرۆڤ بۆی سه‌خته ئه‌و هه‌مووی ئازار و نه‌هامه‌تیه و نه‌بوونی خه‌ڵک هێنده بهێنێته‌وه سه‌ر زمان. دەسەڵات و "حکومەتی هەرێمی کوردستان" ئەوەندە جێگەی شەرمەزاریە کە هەرچۆن بمانەوێت باسی بکەین و لەهەر گۆشەیەکەوە لێی بڕوانین، هه‌ر گه‌نیوه و جێگە نەفرەته.
ئەمڕۆ خۆپشاندەران له سلێمانی و ڕانیە و دوێنێ له شه‌نگاڵ و بادینان و هەولێر و گه‌رمیان و هتد.. له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان بوون و دوای بژێوی ژیان و موچەکانیان کردووە ، بەڵام ده‌سه‌ڵات درێخی نه‌کردووه له زه‌بری ئاسنین و سه‌رکوتکاری و ڕه‌شه‌کوژی خه‌ڵکانی مافخوراو.
ده‌سه‌ڵاتی هەرێمی کوردستان له‌هه‌ر ده‌ڤه‌رو شار و شارۆچکەیەک له دژی ده‌نگه ئازاده‌کان هاوتا و هاوپه‌یمانن و جیاوازی لە نێوانیاندا نیە. هه‌رکات خەڵکی کوردستان بۆ داواکردنی مافەکانیان ده‌نگیان هه‌ڵبڕیبێت، ده‌سه‌ڵاتی کوردایەتی گەندەڵ و شکستخواردو بە وتاری سواو و سیناریۆی جۆراوجۆری بەلاڕێدابردن خۆڵیان کردۆتە چاوی خەڵک و دۆخێکی وایان خوڵقاندووه کە ترس و دڵەڕاوێکی بێ بنەما بکەن بە ئامانج، تا شەقام و داواکاریه‌کانی خەڵک وەک مەترسی لەسەر هەرێم پیشان بدەن! لە کاتێکدا ئەم دەسەڵات و حیزبانە خۆیان تەنهاو تەنها مەترسین لەسەر ژیانی خەڵک و چارەنوسی ئەو هەرێمه.
ئێمه ئه‌و هێرش و ڕه‌شبگیریه‌ی چەکداران و هێزەکانی ده‌زگای سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ده‌سه‌ڵاتداران مه‌حکوم ده‌که‌ین ، گازپرژێن کردنی شه‌قامه‌کانی شار و هاورده‌کردنی سه‌دان چەکداری ناوچەکانی تر به به‌رگی پۆلیس و ئاسایش و پۆلیسی چالاکی مه‌ده‌نی بۆ سه‌رکوتکردنی مامۆستایان و کاسبکاران و خه‌ڵکانی ئازادیخوزی شار و شارۆچکه‌کان و بڵاوە پێکردنیان کارێکی جێگە قبوڵ نیه.
ئێمه وه‌ک کۆنگره‌ی کۆمه‌ڵگای دیموکراتی کورد - ئه‌وروپا، کۆمسۆنه‌کانی باشور؛ ده‌نگی خۆمان ده‌خه‌ینه پاڵ ده‌نگی دلێری خۆپیشانده‌رانی سلێمانی و هه‌موو ده‌ڤه‌ره‌کانی تر هەرێمی کوردستان و به‌ڵێنیان پێده‌ده‌ین که له پشتیوانی کردن و هاوخەباتییان درێغی ناکەین . لەدەرەوەی وڵات هه‌وڵدانی جدی به‌گه‌ڕ ده‌خه‌ین، هه‌تا ئەو دەسەڵاتە گەندەڵ و چەتە و سەرکوتکارە لە هەموو ناوەندە سیاسی و مەدەنی و دبلۆماسیەکان ئیدانە بکرێت.
لەهەمانکات داوا لەتەواوی ئازادیخوازان و ڕێکخراوو کۆمەڵەو گروپەکان دەکەین لەدەرەوەی وڵات کە پێکەوە هاوئاهەنگ هەنگاو هەڵگرین بۆ بەهێزکردنی خەباتی هاوپشتی و پشتیوانی لە خەڵک و گەلی خۆمان لەناوەوەی وڵات و به یه‌ک ڕیزی فراوان فشار دروست بکه‌ین، تا دەسەڵاتی گەندەڵ سەرجەم زیندانیەکانی شەقام و چالاکوانان ئازادبکات و سەرجەم داواکاری و داخوازیەکانی خەڵکی خۆپشاندەر جێبەجێ بکرێن.
ف.ق