کەجەدەکە – ئە دەستی بە کەمپەینی وەرگرتنی ئەندام کرد

دیوانی هاوسەرۆکایەتی کەجەدەکە – ئە رایگەیاند، لە ٢٠ی نیسانەوە لە هەر دەڤەرێک کە رێکخستنی ئەوانی لێیە، دەست بە کەمپەینی وەرگرتنی ئەندام دەکەن.

کەمپەینی وەرگرتنی ئەندام لە کۆمەڵەکان، رۆژەڤی سەرەکی کۆبونەوەی ٢٨ پێکهاتەی کەجەدەکە – ئە بوو کە لە ٣ی نیساندا ئەنجامدران. لە کۆبونەوەکاندا لەبارەی وەرگرتنی ئەندامی نوێ و دۆخی ئەندامە کۆنەکان گۆتوبێژکرابوو.

دیوانی هاوسەرۆکایەتی کەجەدەکە – ئە رایگەیاندبوو، لە ٢٠ی نیسانەوە لە ئەڵمانیا، سوید، دانیمارک، نەرویج، فینلەندا، کەنەدا، ئوستوڕالیا، قوبرس، بەلجیکا، هۆلەندا و بەریتانیا لە ١٤ ناوەند، بە دروشمی 'رێکخستنی خۆمان فراوان بکەین، ببینە ئەندام، ئەندام زیاد بکەین' دەستی بە کەمپەینی وەرگرتنی ئەندامی کردبوو.

ف.ق