لە راگەیەندراوێکدا کەجەدەکە-ئە رایگەیاندووە، "ئەمڕۆ لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا لە دژی کوردان هێرشێکی دڕندانە ئەنجامدرا. بە هۆی ئەو هێرشەوە توڕە و بێزارین. لە هێرشەکەی سەر ناوەندی کولتوری کورد لە پاریس ٢ کەس شەهیدبوون، ٤ کەسیش بریندارن".
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە هێرشبەرەکە کێ بێت، لە لایەن کێوە ئاراستە کرابێت دەبێت دەوڵەتی تورک بزانێت کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بەڕێوەبراوە و ئەرکی خۆی لەو بارەوە جێبەجێ بکات.
هەر لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "رای گشتی جیهان با بزانێت کە ئەو هێرشە لە هاندان و سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورک کە رێگە بۆ هێرش و کۆمەڵکوژی دەکاتەوە جیاواز و دابڕاو نییە".
هاوکات داواش لە گەلی کورد لە فەرەنسا کراوە کە لە بەردەم ناوەندی کولتوری کوردی ئەحمەد کایا لە پاریس کۆببنەوە و داوای لەگەلی کورد و دۆستانیان لە وڵاتانی دیکەی ئەوروپا کرد کە لەو شارانەی تیایدا دەژین چالاکی ئەنجام بدەن و کۆمەڵکوژییەکە شەرمەزار بکەن.
هـ . ب