فیدراسیۆنی کۆمەڵگاکانی کوردستان لە ئەڵمانیا (کۆن – مەد) لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە چەکی کیمیایی لە باشوری کوردستان لەدژی گەریلاکانی ئازادی کوردستان کرد.
لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکراوە کە هەم لەدژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بە چەکی کیمیایی و هەم لەبەرانبەر بێدەنگی هێزە نێودەوڵەتیەکان بە تایبەتی حکومەتی ئەڵمانیا دەستیان بە کەمپەینی ئیمزاکۆکردنەوە کردووە.
فیدراسیۆنی کۆمەڵگاکانی کوردستان لە ئەڵمانیا (کۆن – مەد) گوتی، "ئێمە وەک کوردستانیانی ئەڵمانیا داوا لە ئەنجومەن و فیدراسیۆنی خۆمان، دەزگاکان و گەلانی دیموکرات و شۆرشگێر دەکەین کە بەشداری لە کەمپەینەکەدا بکەن و ناڕەزایی لەبەرانبەر هێرشی دەوڵەتی تورک بە چەکی کیمیایی دەرببڕن.
فیدراسیۆنی کۆمەڵگاکانی کوردستان لە ئەڵمانیا (کۆن – مەد) ئەم داواکاریانەی ئاڕاستەی حکومەتی ئەڵمانیا کرد:-
- ئێمە داوا لە رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی دەکەین کە لێکۆلینەوە لەبارەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بکات.
- داوا دەکەین هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بە چەکی کیمیایی بە شێوەیەکی ئاشکرا ئیدانە بکرێت و کۆتایی بە هاوکاریکردنی تاوان و رژێمەکەی ئەردۆغان بهێنرێت و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و لەسەر ئاستی یەکێتی ئەوروپا لە رووی سیاسی و ئابۆریەوە دەوڵەتی تورک سزا بدرێت.
- پەیمانەکانی وەک یاسا نێودەوڵەتیەکان و پەیمانی قەدەغەکردنی چەکی کۆکوژ و کیمیایی بۆ هەموو مرۆڤایەتی گرنگە و خاوەنداری لە پەیمانەکان بکرێت.
- بە هەر هۆکارێک بێت، پێویستە حکومەتی ئەڵمانیا پشتگیری لە رژێمێک نەکات کە بە دەیان ساڵە بە شێوەیەکی ئاشکرا پێوانەکان پێشێل دەکات.
- حکومەتی ئەڵمانیا کە گرنگترین هاوکاری ئابۆری تورکیا و هاوکاری ناتۆیە، پێویستە فشار لەسەر رژێمی تورک دروست بکات و پەلکێشی بکات بۆ سەر مێزی دیالۆگ."
لەم لینکەی خوارەوەدا دەتوانن بەشداری لە کەمپەینی ئیمزاکۆکردنەوەکەدا بکەن:
ف.ق