کۆنگرەی ساڵانەی سەندیکای کرێکارانی بەریتانیا دواخرا

سەندیکای کرێکارانی بریتانیا ، بەئامادەبونی " ۸٠٠" کەس ئەمرۆ لە شاری لیدز، ده‌ستی به‌ كۆنگره‌كه‌ی كرد، به‌ڵام دواتر كۆنگره‌كه‌ دواخرا بۆ ساڵی داهاتوو.

  لە کۆنگەرەکەدا سه‌رجه‌م نوێنه‌ران و به‌شداربووانی کۆنگره‌ی سەندیکای کرێکاران وێنەی رێبەری گەلی کورد عه‌بدوڵا ئۆجالانیان به‌رزكردبووه‌، وه‌ك هێمایه‌ك بۆ داواكاردنی ئازادی ئۆجالان له‌ ناو كۆنگره‌كه‌دا.

دواتر لە لایەنی دیوانی گشتیی کۆنگره‌ی سەندیکای  کرێکارانی بەریتانیا ئاگاداری ئامادە بوانی کردەوە کە سەرۆکی گشتی سەندینکای کرێکارانی بەریتانیا "گرەی سمس" ئەم بەیانیە له‌ لایه‌ن پزیشكه‌كانیه‌وه‌ ئاگادار كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌ هۆی تووشبوونی به‌ په‌تای كۆرۆنا ناتوانێت ئاماده‌ بێت.

بڕیار بوو کۆنگرەی GMB " لەژێرناوی جیهان باشتر دەکەین" ، بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام بووایه‌ ، لە ناویشی دا کەمپینی ئازادی ئۆجەلان لە ناو کۆنگرە داوای ئازادی  رێبه‌ری گه‌لی كوردیان ده‌كرد.

به‌هۆی نه‌خۆشی گره‌ی سمس کۆنگرە کە دواخرا  بۆ سالی داهاتوو ، هەروەها ئەندامانی لیژنە داوای لێ بوردنیان لە ئامادەبوان و کەمپینی ئازادی ئۆجالان كرد.

هـ . ب