کۆمسیۆنی ژنانی کۆنگرەى نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) بە بۆنەى ساڵیادی کۆمەڵکوژکردنی ژنانی کورد لە پاریس و سلۆپی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
دەقی راگەیاندراوەکە
برینه‌كانی پاریس و سڵوپی له بیر ناكه‌ین
هه‌شت ساڵ به‌ر له ئێستا له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا كۆمه‌ڵكوژیه‌ك پێكهات. ئه‌م كۆمه‌ڵكوژیه به ده‌دستی ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا وله ژێر بێده‌نگی ده‌وڵه‌تی فه‌ره‌نسا ئه‌نجام درا. ئامانجی ئه‌م كۆمه‌ڵكوژیه ژنانی تێكوشه‌ر بوون، وه‌كو ساكینه جانسیز، فیدان دۆغان و له‌یلا شایله‌مز . دیسان له رۆژی ٤ کانوونی دووەمی ٢٠١٦ له شاری سلوپی باكوری كوردستان سێ ژنی تێكۆشه‌ری کورد سێڤێ ده‌میر ، پاكیزه نایر و فاتیمه ئویار له لایه‌ن رژیمی فاشیستی توركیا قه‌ته‌ل كران.
ئێمه ئه‌م شه‌ش ژنه‌ی قاره‌مان به رێز وشانازیه‌وه به بیر ده‌ینین و سه‌ری رێزونه‌وازش له به‌رامبه‌ریان داده‌نوێنین. سێ ژنی تێكۆشه‌ر كه له كۆمه‌ڵكوژی پاریس قه‌تڵ كران ساكینه جانسیز وه‌كو ژنێكی پێشه‌نگ و سومبولی به‌رخۆدانی ژنانی كورد بو. هه‌ر وه‌ها یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه بوو. تێكۆشان، به‌رخۆدان، ره‌نج و هه‌وڵدانی ساكینه جانسیز له رۆژی ئه‌مڕومان بوته بناخه‌ی تێكۆشانی ئازادی ژنانی كورد.
به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی كه بتوانن ئیراده‌ی ژنانی كورد بشكێنن و له گه‌ڵی ئیراده‌ی گه‌لی كوردیش بشكێنن كه‌سایه‌تیه‌ك وه‌كو ساكینه جانسزیان به ئامانج گرت.هه‌ڵبژاردنی ئه‌و هاورێانه كه له‌م كۆمه‌ڵكوژیه به ئامانج گیران ته‌قه‌زا نه‌بوو به‌ڵكو به زانا بوون بو. ئه‌م كۆمه‌ڵكوژیه به پلانی درێژخایه‌نی ده‌وڵه‌تی توركیا پێكهات. ده‌وڵه‌تی فه‌ره‌نسایش هه‌تا نهێنیه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵكوژیه ئاشكرا نه‌كات شه‌ریكه له‌م كۆمه‌ڵه‌كوژیه.
ئێمه وه‌كو ژنانی كورد باش ده‌زانین كه تێكۆشان و به‌رخۆدانی ساكینه جانسیز ونوێنه‌ری كه‌نه‌كه فیدان دۆغان و پێشه‌نگی ژنانی جه‌وان له‌یلا شایڵه‌مز ئێش وترسی گەو‌ره‌یان له ناو دڵی دوژمنان و فاشیستانیان دوروست كرد بوو.
به هه‌زاران ساڵه هێزی مێتینگه‌ران خاوه‌ن زهنیه‌تی پیاو سالاری ژنانی كوردیان وه‌كو مه‌ترسییه‌كی هه‌ره گه‌وره بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتداری خۆیان ده‌بینن. كه سه‌یری مێژوو ده‌كه‌ین ده‌بینین كه ژنانی كورد بۆ ژیانێكی ئازاد و به‌روومه‌ت به‌رخۆدانی وتێكۆشانیان كردوه و به شێوه‌یه‌كی دژه مرۆڤایه‌تی به ئامانج گیراون و قه‌تل كراون. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو كۆمه‌ڵكوژییه‌كان تێكۆشانی ژنانی كورد سه‌ره‌تا له رۆژهه‌ڵاتی ناوین و له سه‌رانسه‌ری جیهانیش هیوا وروناكی به سه‌رجه‌م ژنانی جیهانی به‌خشیوه.
با باش بزانرێت كه ئه‌و ئاڵایه كه به ده‌ستی كلارا زه‌تكین، خوشكانی میرابیڵ، رۆزا لوكسومبورگ بڵند كرا ئه‌مرو به ده‌ستی ژنانی كورده. ئه‌مڕۆ قوتابیانی ساكینه جانسز وه‌كو ئارین میرکان، زیلان ، شیلان و شیرین به به‌رخۆدانی خۆیانه‌وه ژنانی تێكۆشه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی كوردستانه‌وه وه‌كو ئاندریا ووڵف، سارا هاندلمان ، ئانا كامبل و ئیڤانا هۆڤمانه‌وه تێكۆشانیان گه‌یشته ناوه‌نده‌كانی جیهان . ئه‌و ئاڵا كه به خوێنی ساراكان، له‌یلاكان، رۆژبینه‌كان، سێوه‌كان، پاكیزه‌كان و فاتیمه‌كان و زۆرێك له پاكڕه‌وانانی قاره‌مان نه‌خشێندراوه و هیچ كاتێك ناكه‌وێته زه‌وی و هه‌تا خه‌و خه‌یاڵه‌كانیان به جێ ده‌ینین ئێمه له سه‌ر هێلی تێكۆشانی ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بین و ئاستی تێكۆشانمان بڵند ده‌كه‌ین.
ژ.ت