كوردان له‌ رێننیس له‌گه‌ڵ دۆستاینان هێرشه‌ داگیركارییه‌كانیان شه‌رمه‌زار كرد

له‌ شاری رێننیسی فه‌ره‌نسا له‌ چوارچێوه‌ی كه‌مپینی جیهانی به‌ دروشمی "كوردستان بپارێزه‌، شۆڕش بپارێزه‌" چالاكی ئه‌نجامدرا.

له‌ ناوه‌ندی شاری رێننیس كوردان له‌گه‌ڵ دۆستانی ئینته‌رناسیۆناڵیست، بۆ پاراستنی كوردستان و شۆڕشی رۆژئاوا له‌ دژی هێرشه‌ داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك چالاكییان ئه‌نجامدا.

چالاكوانان وێنه‌كانی شه‌هیدانی تێكۆشانی ئازادی كوردستانیان هه‌ڵگرت، دروشمیان له‌ دژی داگیركاری وته‌وه‌، بڵاوكراوه‌یان بڵاوكرده‌وه‌ و وێنه‌ی شه‌هیدانیان له‌سه‌ر دیواره‌كان هه‌ڵواسی.

یه‌كێتی كۆمۆنیستی لیبڕاڵ (یو سی ئێڵ) كه‌ پشتیوانی له‌ چالاكییه‌كه‌ كرد له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا باسی له‌وه‌كردووه‌، "ئێمه‌ یادی هاوڕێیانی ئینته‌رناسیۆناڵیستمان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌ پاراستنی كوردستان و شۆڕشی رۆژئاوادا شه‌هیدبوون و درێژه‌ به‌ تێكۆشان ده‌ده‌ین".

له‌چالاكییه‌كه‌دا به‌ به‌رده‌وامی دروشمه‌كانی "بژی به‌رخودانی گه‌ریلا"، "شه‌هید نامرن"، "بژی سه‌رۆك ئاپۆ" وترانه‌وه‌.

هـ . ب