کوردانی دانیمارک بۆ ئازادی ئۆجالان سەدان نامەیان بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان نارد

کوردانی دانیمارک بە ئامانجی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەسەدان نامەیان بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان نارد.

لە چوارچێوەی کەپمەینی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە وڵاتی دانیمارک کوردستانیان و دۆستەکانیان سەدان نامەیان بۆ سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان نارد.

مەجلسی ژنانی شێڤێ و ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتی کورد لە دانیمارک  بەسەدان نامەیان کە لە چالاکی و خۆپیشاندانەکاندا کۆکردبوو، بۆ نەتەوەیەکگرتووەکانیان نارد. لە ماوەی ٢ هەفتەدا ٣٩٩ نامە لە پۆستخانەی کۆپێنهاگێنی دانیمارک بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان پۆست کراوە.

ک-ش