کوردانی پاریس لە بەردەم کۆنسوڵخانەی ئەمریکا چالاکییان ئەنجامدا

کوردانی دانیشتووی پاریسی فەرانسا لە دژی بڕیارەکەی دەوڵەتی ئەمریکا کە لە سەر ٣ بەڕێوەبەری پەکەکە خەڵاتی دیاری کردووە، لە بەردەم کۆنسووڵخانەی ئەووڵاتە چالاکییان ئەنجامدا و ئەو بڕیارەی ئەمریکایان ئیدانە کرد.

گەلی کورد لە بەردەم کۆنسووڵخانەی وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا کۆبوونەوە و بریارەکەی ئەمریکایان لە دژی ٣ بەڕیوەبەری کورد  کە بۆ بەها مرۆییەکان تێکۆشان دەکەن ، ئیدانەکرد.

چالاکوانان وێنەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان بەرز کردەوە  و درووشمی ' ئەردۆغان بکووژە' ، ' چارەسەری سیاسی بۆ کوردستان' و ' دیکتاتۆر ئەردۆغان' یان وتەوە.

لە چالاکییەکەدا  نووسراوە بە زمانی ئەڵمانی بڵاوکرایەوە. چالاکوانان داوایان کرد کە ئەمریکا کە بڕیارەکەی لە سەر جەمیک بایک، مووراد قەرەیلان و دووران کاڵکان هەڵبوەشێنێتەوە.

چالاکوانان دەستنیشانیانکرد  کە هەتاکوو بریارەکە هەڵنەوەشێتەوە ، ئەوان هەر ڕۆژی چوارشەممە لە بەردەم کۆنسووڵخانەی ئەو وڵاتە چالاکی بکەن.

ک-ش