کوردەکان لەبەردەم دادگای دادپەروەریی لاهای لە دژی چەکی کیمیایی کۆبوونەوە
کورد و دۆستەکانیان لە ئەوروپا لە دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە، لە بەردەم دادگای دادپەروەریی لاهای (دێنهاگ) کۆبوونەوە.
کورد و دۆستەکانیان لە ئەوروپا لە دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە، لە بەردەم دادگای دادپەروەریی لاهای (دێنهاگ) کۆبوونەوە.
چالاکییەکی ناڕەزایەتی لە بەردەم دادگای دادپەروەریی لاهای (دێنهاگ) لە هۆڵەندا بۆ ئیدانەکردنی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە بەڕێوەچوو. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە هێرشە داگیرکەرییەکانیدا لە دژی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان چەکی کیمیایی بەکار دەهێنێت.
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ کورد و دۆستانیان لەبەردەم دادگای دادپەروەریی لاهای لە هۆڵەندا کۆبوونەوە و بەرەو بارەگای ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی (OPCW) رێپێوانیان ئەنجامدا.
کورد دەیەوێت ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی (OPCW) بە بەرپرسیارێتیی خۆی هەستێت و شاندێک بۆ لێکۆڵینەوە لە چەکە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورک رەوانەى کوردستان بکات.
چالاکوانان ڕایانگەیاند، دەوڵەتی تورک لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت و تاوانی جەنگی ئەنجام دەدات. چالاکوانان دەیانەوێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەڵوێستی هەبێت و دەست بە هەوڵەکانیان بکەن بۆ رێگریکردن لە بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراوی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە.
ژ.ت