لە ٤ شار ٤ کارگە، کۆگایەک و بارهەڵگرێک سووتێنران
دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر رایگەیاند، هێزەکانیان ٤ کارگە، کۆگایەک و بارهەڵگرێکی فاشیستەکانیان سووتاندووە.
دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر رایگەیاند، هێزەکانیان ٤ کارگە، کۆگایەک و بارهەڵگرێکی فاشیستەکانیان سووتاندووە.
دەستپێشخەریەکە لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند کە چالاکیەکایان لە کۆنیا، ئانتالیا، بورسا و ئەستەنبوڵ ئەنجامداوە.
بەپێی راگەیەنراوەکە: ١٣ی تشرینی دووەم لە ناوچەی پیشەسازی کۆنیا، کارگەی ئاتار کە کارگەی بەرهەمی نەوتی خاوە و خاوەنی کەسێکی ئاکەپەییە سووتێنراوە. ١٢ی تشرینی دووەم لەناوچەی سەریکی ئەنتاڵیا ٢ کارگەی ٢ کەسی دوژمنی کورد و هەمان رۆژ لە ناوچەی باشاکشەهیری ئەستەنبوڵ کۆگایەک لە ناوچەی پیشەسازی و لە ناوچەی ئاتاشەهیریش کۆگایەکی سەر بە کارگۆی ئێم ئێن جی و ١٣ی تشرینی یەکەمیش لە ناوچەی یڵدرمی بورسا کارگەیەکی کەسێکی مەهەپەیی سووتێنراون.
ف.ق