لە ٤ شاری ئەڵمانیا چالاکی بۆ ئازادیی ئۆجالان بەڕێوەچوو
لە شارەکانی هامبورگ، نورنبێرگ، شتوتگارت و کیلی ئەڵمانیا بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد چالاکی رێکخرا.
لە شارەکانی هامبورگ، نورنبێرگ، شتوتگارت و کیلی ئەڵمانیا بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد چالاکی رێکخرا.
لە شارەکانی هامبورگ، نورنبێرگ، شتوتگارت و کیلی ئەڵمانیا بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد چالاکی رێکخرا.
هامبورگ
لە شاری هامبورگی ئەڵمانیا بە رێکخستنی رێپێوانێک داوای ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کرا. سەرحەد چەتین کایا نوێنەری کەنەکە لە چالاکییەکەدا وتەیەکی لە دژی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد پێشکەشکرد. چەتین کایا رایگەیاند، لە کەسایەتیی ئۆجالان دا ملیۆنەها کەس گۆشەگیر کراون.
نورنبێرگ
لە شاری نورنبێرگی ئەڵمانیا ژمارەیەکی زۆر لە کوردستانیان لە گۆڕەپانی کۆرنمارک کۆبوونەوە و گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردیان ئیدانە کرد.
شتوتگارت
لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا و بە پێشەنگایەتیی یەکێتیی هێزە دیموکراتیکەکان و نەجەدەکەی شتوتگارت چالاکییەک رێکخرا و لە چالاکییەکەدا گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئیدانە کرا. لە گردبوونەوەکەدا لە گۆڕەپانی رۆتبوهلپلاتز راگەیاندرا، دەبێت کۆمیتەى دژ بە ئەشکەنجە (سی پی تی) خاوەنداری لە بڕیارەکەى خۆی بکات.
کیل
لە بەردەوامیی ئەو چالاکییەکاندا لە شاری کیلی ئەڵمانیا چالاکییەکی تر بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد رێکخرا. رێکخراوەکانی AGÎGF و دەستپێشخەریی رۆژئاوا و ژیانی ژنانی کیل پشتیوانیان لە چالاکییەکە کرد.
لە چالاکییەکەدا راگەیاندرا، چالاکییەکانیان بۆ ئازادیی ئۆجالان بە شێوەیەکی بەرنامە بۆ داڕێژراو بەردەوامیی دەبێت و درێژە بە بەرخودانی دژ بە گۆشەگیری دەدەن.
ژ.ت