لە ویلایەتی بایەرن کە تێیدا یاساکانی 'پۆلیسی دەوڵەت'ی ئەلمان جێبەجێ دەکرێت، تێکۆشانی یاسایی گەلی کورد و دۆستانیان سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەست هێنا.
لە دانیشتنی داداگایی هاوڵاتیەکی کورد بە ناوی کەمال گوکتەپەدا کە بە هۆی بەرزکردنەوەی ئاڵای یەپەژە سزای مادی بەسەردا سەپێنرابوو، دادگای باڵای ئەو ویلایەتە بڕیاریدا لە سەرتاسەری ئەلمانیا ئاڵاکانی یەپەگە/یەپەژە چیدی قەدەغە و نایاسایی نین.
دادگا 'داوای قەدەغەکردنی' بە جدی نەگرت
داواکاری گشتی مونیخ لە دژی دۆسیەکە کە داوا دەکرا بە سزای مادی کۆتایی پێبێت، دۆسیەکەی رەوانەی دادگای تەمیز کرد. دادگای باڵای ویلایەتی بایەرن لەسەر ئەو داوایە بڕیارێکی مێژووی لە بارەی ئەو کەسانەدا کە نەک تەنها لەو ویلایەتە، بەڵکو لە سەرتاسەری ئەلمانیا پشتیوانی لە خۆڕاگری رۆژئاوا و تێکۆشانی ئازادی کورد دەکەن.
لیژنەی دادگا کە هەموو بیانووەکانی داواکاری گشتی مونیخی رەتکردەوە، بڕیاری خۆی ئاشکرا کرد و رایگەیاند چیدی بەرزکردنەوەی ئاڵاکانی یەپەگە/یەپەژە تاوان نیە. دادگا رایگەیاند، یەپەژە کە لە ساڵی ١٩٩٣وە لەو وڵاتە قەدەغە کراوە، رێکخستنێکی سەر بە پەکەکە نیە، هاوکات لە رووداوەکەدا کە ئاڵای یەپەژەی تێدا بەرز کراوەتەوە، پرۆپاگەندە بۆ پەکەکە نەکراوە، بەڵکو پشتیوانی بۆ هەرێمەکانی باکوری سوریا کراوە.
سیاسەتی دوژمنانی کورد گورزێکی بەرکەوت
ویلایەتی بایەرن کە لە لایەن یەکێتی سۆسیالی کرستیانی سەر بە یەکێتی دیمۆکراتەکانی کرستیان کە پارتەکەی ئەنگێلا مێرکلە، بەڕێوە دەبرێت، بە بیانووی ئاڵاکانی یەپەگە/یەپەژە و هاوکات پۆستەرەکانی عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، بەوە دەناسرێنەوە کە لە دژی ئەو چالاکانەن کە پشتیوانی لە تێکۆشانی ئازادی کورد دەکەن.
هیزەکانی ئاسایشی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی مونیخ بە تایبەتی لە ماوەی ٣ ساڵێ رابردوودا، بە هۆی بەرزکردنەوەی ئاڵاکانی یەپەگە/یەپەژە چەندین جار هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی هاوڵاتیە کوردەکان و دۆستانیان.
بەر لەو بڕیارەی دادگای باڵای ویلایەتی بایەرن، لە چوارچێوەی لێپرسینەوە لە چالاکاندا، دادگا سزای مادی بەسەر چالاکاندا دەسەپاند. لەگەڵ لێپرسینەوە و فشاری هێزەکانی ئاسایشی ئەو ویلایەتە، بەڵام پشتیوانی بۆ یەپەگە/یەپەژە و بە گشتی پشتیوانی بۆ بزوتنەوەی ئازادی کورد بەردەوامە و لە زیادبووندایە.
ز.ش