لە بەرانبەر قەدەغەی سەر پەکەکە لە پاریس ستاندی واژۆکۆکردنەوە دانرا

بە مەبەستی دەرکردنی پەکەکە لە لیستی تیرۆر لە پاریس ستاندی واژۆکۆکردنەوە دانرا.

بە دەستپێشخەری ناوەندی کۆمەڵگای کوردی دیموکرات لە گۆڕەپانی ڕیپۆپلیکی پاریس ستاندی واژۆکۆکردنەوە دانرا.

ئاڵای پەکەکە و وێنەکانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و پانکارتی 'دادپەروەری بۆ کوردان' و 'پێویستە بە زوترین کات پەکەکە لە لیستی تیرۆری ئەوروپا دەربکرێت' لە ستاندەکە هەڵواسران.

لە مانگی کانونی یەکەمەوە دەستپێشخەری دادپەروەری نێونەتەوەیی بۆ کۆردان، بانگەوازی بۆ کەسانی بەناوبانگی ٣٠ وڵات کردبوو کە بەشداری لە کەمپەینی ' پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەربکەن' دا کردبوو.

تاوەکو ١٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١، ١٠٠٣ کەس بەشداریان تێیدا کردبوو و کەمپەینەکەیان واژۆ کردبوو.

ف.ق