لە بۆردۆ یادی شەهیدانی پاریس کرایەوە

لە بۆردۆ رێورەسمێک بۆ ئەڤین گۆیی، عەبدولرەحمان کزل و میر پەروەر سازکرا کە لە ناوەندی کەلتوری ئەحمەد کایا لە پاریس شەهید کران.

یادی ئەڤین گۆیی (ئەمینە کارا)، میر پەروەر ( مەحمود شیرین ئایدن) و عەبدولرەحمان کزل کە لە ناوەندی کەلتوری کوردی ئەحمەد کایا لە پاریس شەهید کران، بە رێورەسمێک لە ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتی لە بۆردۆ کرایەوە.

رێورەسمەکە بە سرودی 'چەرخی شۆڕش' بە خولەکێک رێزگرتن دەستی پێکرد و دروشمی 'شەهید نامرن' وترانەوە.

نوێنەری نەجەکەدە وتی، دەوڵەتی تورک بۆ گەلی کورد بێهیوا و بڕوا بکات، هێرش ئەنجام دەدات و باسی شەڕی داگیرکەری و لەناوبردنی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ساڵی ٢٠٢٢ لەدژی گەلی کورد کرد و رایگەیاند کە هیچ شتێک ناتوانێت گەلی کورد لە رێگەی ئازاد پاشگەز بکاتەوە.

ف.ق