لە بەردەم کۆنسوڵخانەی سوید لە لیڤۆرنۆ چالاکییەکی ئەنجامدرا
لە شاری لیڤۆرنۆ چالاکییەکی ناڕەزایی دژی ئەو داواییە بەڕێوەچوو، کە دەیانەوێت کورد بە یاسای تیرۆر لە سوید تاوانبار بکەن و ئەو یاسایە لە ١ی تەمموزەوە لە سوید کاری پێدەکرێت.
لە شاری لیڤۆرنۆ چالاکییەکی ناڕەزایی دژی ئەو داواییە بەڕێوەچوو، کە دەیانەوێت کورد بە یاسای تیرۆر لە سوید تاوانبار بکەن و ئەو یاسایە لە ١ی تەمموزەوە لە سوید کاری پێدەکرێت.
چالاکییەک لە بەردەم کۆنسوڵخانەی سوید لە لیڤۆرنۆی ئیتالیا رێکخرا. ئامانجی چالاکییەکە ناڕەزایەتی بوو بەرامبەر بە سەودا و مامەڵەى قێزەون لەسەر گەلی کورد بە پاساوی بەرفراوانکردنی ناتۆدا، چالاکییکە لە بەردەم کۆنسوڵخانەى سوید لە شاری لیڤۆرنۆی ئیتالیا بەڕێوەچوو.
جگە لەکورد، دۆستە ئیتاڵیەکانیان و حیزبی کۆمۆنیستی ئیتالیش بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کرد.
لە چالاکییەکەدا ڕاگەیەندراوێکیان خوێندەوە و تیایدا هاتبوو، لە ئەنجامی ڕێککەوتنی سوید لەگەڵ دەوڵەتی تورکی فاشیست دا، دەیانەوێت بە یاسا ئەو کوردانەی لەو وڵاتەدا دەژین تاوانبار بکەن و وەک کەسانی تاوانبارا نیشانیان بدەن. ئەو یاسایە لە ١ی تەموزەوە کاری پێدەکرێت.
چالاکییەکە بە بانگەوازێک بۆ بەشداریکردن لە ڕێپێوانی ڕۆژی سێشەممە ٥ی تەمووز لە شاری فلۆرانسی ئیتالیا کۆتایی پێهات.
ژ.ت