لە بۆردۆی فەرەنسا گردبونەوەیەکی 'کوردستان بپارێزە' بەڕێوەچوو
گردبونەوەی 'کوردستان بپارێزە' لە بۆردۆی فەرەنسا لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بەڕێوەچوو.
گردبونەوەی 'کوردستان بپارێزە' لە بۆردۆی فەرەنسا لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بەڕێوەچوو.
لە شاری بۆردۆی فەرەنسا گردبونەوەی 'کوردستان بپارێزە' لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بەڕێوەچوو.
کوردستانیان و دۆستانیان لە ناوچەی ستێرلینگ کۆبوونەوە. لە گردبوونەوەکەدا وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئاڵاکانی پەکەکە، کەجەکە و هەپەگە بەرزکرانەوە.
لە گردبوونەوەکەدا دروشمەکانی "لە داگیرکاری بێدەنگ مەبن، کوردستان بپارێزە" دەوترانەوە.
لە گردبوونەوەکەدا باس لەوە کرا، کە پێویستە ئەوروپا لە دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دەوڵەتی تورکی فاشیست دەنگ بەرز بکەنەوە.
گردبوونەوەکە بە دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخۆدانی گەریلا" کۆتایی هات.
ژ.ت