لە بۆردیوکس چالاکی لە دژی هێرشەکان بۆ سەر زاپ و مەتینا و ئاڤاشین بەڕێوەچوو

چالاکوانانی بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و تێکۆ – ژن لە شاری بۆردیوکسی فەرەنسا لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر زاپ، مەتینا و ئاڤاشین چالاکییان ئەنجامدا.

گەنجان لە شاری بۆردیوکس لە فەرەنسا بە رێکخستنی چالاکییەک هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک-یان بۆ سەر باشووری کوردستان ئیدانە کرد.

چالاکوانان لە وێستگەى ناوەندیی ترەن کۆبوونەوە و لە چوارچێوەی هەڵمەتی "وەرن جەنگی ئازادییە" لە دژی هێرشە داگیرکەری و پاکتاوکارییەکانی دەوڵەتى تورکی فاشیست رێپێوانێکیان رێکخست.

گەنجان راگەیاندراویان بە زمانی فەرەنسی خوێندەوە و رایانگەیاند، "دەوڵەتی تورکی فاشیست لەسەر کوردستان پلانی داگیرکەری و لە دژی کوردان پلانی پاکتاوکردن بەڕێوەدەبات. بۆ پووچکردنەوەى ئەو پلانانە دەبێت عەقڵییەتی فاشیست لە کوردستان دەربکرێت".

گەنجان دوای خوێندنەوەى راگەیاندراوەکەیان لە بەردەم وێستگەى سەرەکیی ترەن رێپێوانیان ئەنجامدا و دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" ، "بژی بەرخودانی گەریلا" و بە فەرەنسیش دروشمەکانی "رێگا چارەی سیاسی بۆ کوردستان" ، "رووخان بۆ رژێمی فاشیستیی تورکیا" و "ئازادی بۆ ئۆجالان" وترانەوە.

ژ.ت