لە بەرلین هێرشی پەدەکە بۆ سەر گەریلاکانی هەپەگە ئیدانە کرا

هێرشی هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) لە دژی گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، لە شاری بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا لەلایەن گەنجانەوە ئیدانە کرا.

هێزە چەکدارەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) لە نزیک گوندێکی ناوچەى ئامێدی هێرشیان کردە سەر گەریلاکانی هەپەگە. چەند کاتژمێر دوای هێرشەکە و لە کاتژمیر ٢٢:٠٠ی شەوی رابردوودا، چالاکوانانی بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ لە شاری بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا چالاکییەکیان بۆ ئیدانەکردنی ئەو پەلامارە رێکخست.

کوردستانیان بۆ چالاکیی ئیدانەکردنەکەیان لە ئلێکساندەرپلاتز کۆبوونەوە و چالاکوانانی بزووتنەوەى گەنجان لە گۆڕەپانی چالاکییەکەدا راگەیاندراویان خوێندەوە و رایانگەیاند، رژاندنی خوێنی کورد بە دەستی کورد بە خیانەت دەزانن.

لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بە هاوکارییەکانی پەدەکە بۆ دەوڵەتی تورک کراوە و رایانگەیاند، لە هەموو شوێنێکدا لە دژی هێرشەکان دەوەستنەوە.

ژ.ت