لە بەرلین لەدژی نەژادپەرستی رێپێوانێک ئەنجامدرا

لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا لە رۆژی رزگاری ئەڵمانیادا، رێپێوانێک لەدژی زیادبوونی نەژادپەرستی و راسیزم ئەنجامدرا.

لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا لەدژی زیادبوونی نەژادپەرستی و راسیزم رێپێوانێکی شەرمەزارکردن ئەنجامدرا.

لە کاتژمێر ١٣:٠٠ی ئەمڕۆدا، ژمارەیەکی زۆر چالاکوان لە گۆڕەپانی پلاتز دەر لوفتبروکی بەرلین کۆبونەوە و نەژادپەرستی و کوشتنی هانائۆ شەرمەزارکرا.

کوردستانیان و دۆستەکانیشیان بەشداریان لە رێپێوانەکەدا کرد. ناڤ بەرلین، ئەنجومەنی ژنانی دەستدان، تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێر، تەکۆژن، یەخەکە، میگرانتیفا و چەندین گروپی ئینتەرناسیۆنالیست بەشداریان لە رێپێوانەکەدا کرد.

لەگەڵ دەستوەردانەکانی پۆلیس رێپێوانی هەزاران چالاکوان بەردەوام بوو. لە رێپێوانەکەدا ئاماژە بە نەژادپەرستی و هەوڵی تیرۆریزەکردنی گەلی کورد، هێرشە فاشیستەکان و ئەوانەی کە لە بەرانبەر ئەو کردەوانە بێدەنگ دەبن بە تایبەتی دەوڵەتی ئەڵمانیا و وڵاتانی ئەوروپا کرا.

هەروەها لە رێپێوانەکەدا بە زمانی کوردی و ئەڵمانی، دروشمی 'بژی بەرخۆدانی گەریلا' ، 'بژی سەرۆک ئاپۆ' وترانەوە.

رێپێوانەکە بە کۆنسێرتێک لە گۆڕەپانی سپرەوالدپلاتز کۆتایی هات.

ف.ق