لە بەرلین لەدژی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە زیندانەکان چالاکی ئەنجامدرا

دەستپێشخەری پشتگیری لە زیندانیانی سیاسی، خاوەنداریان لە زیندانیان کە لە چالاکی مانگرتن لە خواردندان و ئاماژەی بە سیاسەتی دژە مرۆیی ئاکەپە لەدژی زیندانیان کرد.

لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا دەستپێشخەری پشتگیری لە زیندانیانی سیاسی بە ئامانجی پشتگیریکردن لە مانگرتنی زیندانیان لە خواردن و لەدژی گۆشەگیری و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، چالاکی ئەنجامدا. خانەوادە و خزمی زیندانیان و چالاکوانان بەشداریان تێدەکرد.

خانەوادەی زیندانیان خاوەنداریان لە داواکاری زیندانیان کرد و ئاماژەیان بەوەکرد کە داواکاری ئەوان داواکاریەکی رەوایە.

لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەشکرا کە زیندانیانی سیاسی لە تورکیا و باکووری کوردستان ڕووبەڕووی پێشێلکردنی مافەکانیان و ئەشکەنجە دەبنەوە. لە زیندانەکان، زیندانیان گیانیان لەدەست دەدەن. ئێمە هەڵوێستێک کە مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکات رەت دەکەینەوە و بانگەوازیمان بۆ هەموو کەسێک هەیە کە پشتگیری لە زیندانیان بکەن.

ف.ق