لە بروکسل و ئۆسلۆ چالاکی بۆ پشتیوانی لە داوای خۆپیشاندانەکانی باشوور رێکخرا
رەوندی کورد لە شارەکانی بروکسلی پایتەختی بەلجیکا و لە شاری ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج چالاکییان بۆ پشتیوانیکردن لە دوای خۆپیشاندەرانی باشووری کوردستان رێکخست.
رەوندی کورد لە شارەکانی بروکسلی پایتەختی بەلجیکا و لە شاری ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج چالاکییان بۆ پشتیوانیکردن لە دوای خۆپیشاندەرانی باشووری کوردستان رێکخست.
رێکخەرانی ئەو چالاکییانە رایانگەیاندووە، "له درێژه‌ی خۆپیشاندانه خۆڕسکه‌کانی باشوری کوردستان و بۆ پشتیوانی و هاوده‌نگی خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوی هه‌رێمی کوردستان ڕه‌وه‌ندی کوردی ڕۆژی دووشه‌ممه، ڕێکه‌وتی ۱٤ی کانون له دوو پایته‌ختی ئه‌وروپا، له بروکسل له به‌لجیکا و ئۆسلۆ له وڵاتی نه‌رویج گردبوونه‌وه‌یان ساز کرد و تیایاندا پشتیوانی خۆیان بۆ گه‌لی کورد له باشوری کوردستان ده‌ربڕی، که به‌ده‌ست به‌رژه‌وه‌ندیه بنه‌ماڵه‌ییه به حیزبیکراوهکان و دارده‌سته‌یی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌ناڵێنن، که زیاتر له به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی گه‌لی کورد به‌ره‌ژوه‌ندی ده‌وڵه‌تانی داگیرکه‌ر و به‌تایبه‌تی ده‌وڵه‌تی تورکی فاشی له‌به‌رچاوده‌گرێت".
راشیانگەیاندووە، "له شاری ئۆسلۆ ڕه‌وه‌ندی کوردی هاوپشتیی خۆیان بۆ خۆپیشاندانی ڕه‌وای گه‌لی باشور ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها کوشت و بڕی خۆپیشانده‌ران، بریندارکردن و سه‌رکوتکردن و بڵاوه‌پێکردنی هێزی سه‌ربازی سه‌رکۆنه‌کرا و ئه‌وان داوای ده‌ستبه‌جێ ئازادکردنی هه‌موو ده‌سگیرکراوه سیاسیه‌کانیان کرد. جەختیشیان لەوە کردەوە هه‌رده‌م له‌دژی قۆرخکاریه‌کانی (ده‌سه‌لاتی سێ حیزبی) باشور و گه‌نده‌ڵی و حکومه‌تی عهسکهرتای هه‌رێمی کوردستان تێ‌بکۆشن".
ئاماژەیان بەوەشکردووە، "له‌هه‌مانکات له‌دژی له خشته‌بردنی ئاڕاسته‌ی خۆپیشاندانه‌کان و قۆستنه‌وه‌ی هه‌لی نائارامی ناوخۆیی له‌لایه‌ن ئه‌و هێزولایهنانەوە، که بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی داگیرکاران هه‌وڵی هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕی ناوخۆیی و کوردکوژی ده‌ده‌ن، نوێنه‌رانی ده‌سته‌ی ڕێکخستنی چالاکیه‌کان دۆسیه‌ی تایبه‌تیان له‌و باره‌یه‌وه پێشکه‌ش به په‌رله‌مانی نه‌رویج کرد".
ئەوەشیان راگەیاندووە، "هەروه‌ها له شاری بروکسل ڕه‌وه‌ندی کوردی له ژێر ناونیشانی (شه‌هیدانی ئازادی، کار و بژێوی ژیان) دا و له‌به‌ر ده‌م نوێنه‌رایه‌تی ده‌وڵه‌تی ئێراق گردبوونه‌وه. چالاکوانان زه‌بروزه‌نگه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمیان به رامبه‌ر به ده‌نگه ئازاده‌کان و خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری سه‌رکۆنه‌کرد و جه‌ختیان له پێویستی ئاڵوگۆڕی حکومه‌تێکی گه‌نده‌ڵ کرده‌وه، که فشاری گیانی و ده‌رونی بۆ سه‌ر تاک و کۆمه‌ڵگای باشوری کوردستان دروستکردووه".
هەروەها ئەوەشیان خستووەتەڕوو، "گرنگترین خاڵه‌کانی ئه‌و دۆسیانه‌ش بریتین له؛ دسهتههڵگرتنی حکومه‌تی هه‌رێم له فشاردروستکردن بۆ سه‌ر میدیای ئازاد و داوایان کرد که که‌ناڵی (ئێن ئاڕ تی) ده‌ست به وه‌شانی خۆی بکاته‌وه، هه‌روه‌ها له خاڵێکی تر دا داوای ڕاگرتنی ده‌ستدرێژی سەربازی ئاسمانی و زه‌مینی سوپای تورکی فاشست کراوه بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان، له‌هه‌مانکات داوای ده‌ستبه‌جێ وه‌ستاندنی هه‌ڵمه‌تی پاکتاوی نه‌ته‌وه‌یی و ته‌عریب و به‌تورک کردن کراوه. له به‌شه‌کانی تری داواکاریه‌کانیش باسی فشارخستنه سه‌ر حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کرا و ئه‌وان به ڕاشکاوانه داوایان له ده‌زگا نێو ده‌وڵه‌تیه‌کان کردوه، که چیدی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستاندا نه‌که‌ن هه‌تا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ده‌بێت به ده‌سه‌ڵاتی ڕاسته‌قینه‌ی گه‌لی باشور".
ژ.ت