لە درێسدێن یادی شەهیدانی کۆمەڵکوژی پاریس بەرزراگیرا

لە شاری درێسدێنی ئەڵمانیا یادی شەهیدانی کۆمەڵکوژی پاریس بەرزراگیرا.

لە شاری درێسدێنی ئەڵمانیا چالاکییەکی یادکردنەوە بۆ شەهیدانی کۆمەڵکوژی پاریس سازکرا.

یادکردنەوەکە بە پێشەنگایەتی وۆمێن دیفێند رۆژئاوا لە ئالبێرت پلاتز سازکرا. دوای خولەکێکی بێدەنگی بۆ رێزلێنان لە یادی شەهیدانی کوردستان راگەیەندراوێک خوێندرایەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتبوو: " کۆمەڵکوژیی ٩ی کانونی دووەمی ٢٠١٣ کە لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا لەسەر دەستی دەوڵەتی تورک ئەنجامدرا، پەردەپۆش کرا. هەربۆیە رێگە بۆ ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی نوێ کرایەوە. لە ٢٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢دا بەهەمان پلانی چەپەڵ کۆمەڵکوژی ئەنجامدرایەوە. دەبێت دەوڵەتی فەرەنسا لایەنەکانی ئەو کۆمەڵکوییە ئاشکرا بکات".

لەسەر ناوی بزوتنەوەی ژنانی کورد لە ئەوروپا (تەژەکە-ئە) سەفیە ئەرۆل قسەی کرد و وتی، "٩ی کانوی دووەم بۆ ئێمە رۆژێکی رەشە. کۆمەڵکوژیەکەی ٢٣ی کانونی یەکەم درێژەی کۆمەڵکوژیەکەی ٢٠١٣ بوو. دەبێت گلادیۆکانی دوای ئەو کۆمەڵکوژیانە دەستبەجێ ئاشکرا بکرێن".

لە یادەکەدا دروشمەکانی "ژن، ژیان، ئازادی" و "بێ سەرۆک ژیان نابێت" وترانەوە.

هـ . ب