لە دۆسەلدۆڵف ژنان میتینگیان ئەنجامدا

لە دۆسەلدۆڵف بە میتینگێک، ژنان بۆ کەمپەینێک کە ٢٥ی تشرینی دووەم راگەیەنرابوو، ئیمزایان کۆکردەوە.

لە شاری دۆسەلدۆڵفی ئەڵمانیا، لە شوێنێکی قەڵەبالغبە بەشداری یەکگرتنی چەپی ئەڵمان و تەژەکە – ئەوروپا، میتینگێک ئەنجامدرا.

لە میتینگەکەدا دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی' وترانەوە و بۆ کەمپەینێک کە ٢٥ی تشرینی دووەم راگەیەنرابوو، ئیمزا کۆکرانەوە.

لە میتینگەکەدا ئۆزلەم ئالەڤ دەمیرەل پەرلەمانتاری پارتی چەپی ئەڵمانیا قسەی کرد.

ف.ق