لە فلۆرانس رێکەوتننامەی ناتۆ و تورکیا ئیدانە کرا

کوردستانیان و دۆستانیان لە بەردەم کونسوڵخانەی سوید لە شاری فلۆرانسی ئیتالیا کۆبوونەوە بۆ ناڕەزایی دەربڕین لە دژی ڕێککەوتننامەی ناتۆ و تورکیا.

لە شاری فلۆرانسی ئیتالیا ڕێککەوتننامەی ناتۆ و تورکیا بە چالاکیی ناڕەزایی ئیدانە کرا. کوردستانیان و دۆستەکانیان کاتژمێر ١٨:٠٠ لەبەردەم کونسوڵخانەی سوید لە مەیدانی ڤیا بۆنیفیکا کۆبوونەوە بۆ ناڕەزایی دەربڕین لە دژی ڕێککەوتننامەی سوید و فینلاند لەگەڵ تورکیا، کە لە ژێر چەتری ناتۆدا ئەنجامیانداوە. لە کاتی چالاکییەکەدا وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد و پەکەکە بەرزکرایەوە.

لە چالاکییەکەدا باوە لۆرێنزۆ ئۆرسیتی، کە کچەکەی ئەلیساندرۆ ئۆرسیتی لە ڕیزەکانی یەپەگەدا شەهید بووە وتی: "یەپەگە و یەپەژە ڕێکخستنێکی تیرۆریستی نین، یەپەگە و یەپەژە ڕێکخستنێکی دادپەروەرانەن، کە بۆ ژیانێکی پیرۆز و ڕەوا و شکۆمەندانە تێدەکۆشن".

ڕێت جین، ئێف ئێڵ سی سی جی ئێل، ڕێکخستنی پارتی کۆمۆنیستی فلۆرانس، گروپە دژە فاشیستەکان و ڕێکخراوەکانی ژنانی فێمینیست پشتگیریان لە چالاکییەکە کرد.

ژ.ت