لە هانۆڤەر لە رێپێوانی ١ی ئایاردا هاوکاری ئەڵمانیا و تورکیا شەرمەزارکرا
لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا کوردستانیان بەشداریان لە رێپێوانی ١ی ئایاردا کرد و هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان شەرمەزار کرد.
لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا کوردستانیان بەشداریان لە رێپێوانی ١ی ئایاردا کرد و هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان شەرمەزار کرد.
رێپێوانەکە لەلایەن ناوڤ – دەم و گروپە چەپەکانەوە رێکخرا و لەناو شارەکەدا دەستیپێکرد. رێپێوانەکە تا گۆڕەپانی هالیم دەنەر بەردەوام بوو.
لە رێپیوانەکەدا دروشمی بژی سەرۆک ئاپۆ ، بژی بەرخۆدانی رۆژاڤا، بژی بەرخۆدانی گەریلا، وترانەوە.
لە قسەکردنەکاندا، سیاسەتی تیرۆریزەکردنی کورد و هاوکاری ئەڵمانیا و تورکیا لە بواری چەکدا شەرمەزارکرا.
ف.ق