بۆ سەرنجڕاکێشانە سەر هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ناوچەکانی زاپ، ئاڤاشین و مەتینا، چالاکیی رێکخراوە کوردییەکان لە ئەڵمانیا لەگەڵ چالاکوانانی ئەڵمانیا لە چوارچێوەی کەمپەینی " یەک ملیۆن و پێنجسەد هەزار (١.٥) جار نا بۆ فاشیزمی تورک" بەردەوامە.
کەمپینەکە لە ٢٤ی نیسانی ١٩١٥دا لە ساڵیادی کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکاندا دەستپێکردووە و بۆ بەرزراگرتنی یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار ئەرمەنی، کە کۆمەڵکوژ کراون کەمپەینەکەیان ناو ناوە "یەک ملیۆن و پێنجسەد هەزار (١.٥) جار نا بۆ فاشیزمی تورک" و دەیانەوێت یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار راگەیاندراو بڵاو بکەنەوە.
کەمپەینەکە بە پێشەنگایەتیی کۆنفیدراسیۆنی کۆمەڵگەی کوردستانیان لە ئەڵمانیا (کۆن مەد) و یەکێتیی ژنانی کورد لە ئەڵمانیا (یەژەکە-ئە)، ژنان رۆژئاوا دەپارێزن (Women Défend Rojava) و راپەڕە بۆ رۆژئاوا (Riseup4Rojava) بەڕێوەدەچێت. لە هەفتەی یەکەمی کەمپەینەکەدا لە رێگەى ئیمەیڵ و سندوقی پۆستەوە ٩٣ هەزار راگەیاندراویان بڵاوکردووەتەوە.
ئامانج ئاگادارکردنەوەی رای گشتییە
تانیا بەرگر وتەبێژی کەمپەینی "ژنان رۆژئاوا دەپارێزن" رایگەیاند، تاوەکو ئێستا ئەوان بە زۆری راگەیاندراوەکانیان خستووەتە سندوقە پۆستییەکانەوە و ئامانجمان ئەوەیە رای گشتیی ئاڵمانیا لەسەر هێرشەکانی ئەمدواییەى دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ئاگادار بکەینەوە.
بەرگر راشیگەیاند، بەهۆی هێرشەکان بۆ سەر مەتینا، ئاڤاشین و زاپ زۆر نیگەرانن و وتی، "ئەو هێرشانە بە پێشێلکردنی یاسا نێونەتەوەییەکان بەڕێوەدەچن و بە هیچ شێوەیەک قبوڵ ناکرێن. ئێمەش لە ئێستا بە دواوە دەڕژێینەوە گۆڕەپانەکان و ناڕەزایەتی نیشان دەدەین".
لیسا شێلم وتەبێژی کەمپەینی راپەڕە بۆ رۆژئاوا (Riseup4Rojava) داوا لە هەموو هێزە دیموکراتیکەکان کرد لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دەست بە جموجوڵ بکەن. شێلم وتی، "ئێمە بە تێکۆشانی هاوبەشمان، فاشیزم تێکدەشکێنین".
ژ.ت