لە هێلسنکی گۆشەگیری شەرمەزارکرا

لە هێلسنکی پایتەختی فینلەندا لەدژی گۆشەگیری رەهای سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد چالاکی ئەنجامدرا.

کوردستانیان لە هێلسنکی پیتەختی فینلەندا، لەدژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لەبەردەم کۆمسیۆنی ئەوروپا چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا ئاڵای وێنەی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بەرزکرانەوە.

لەوێ راگەیەندراوێک خوێندرایەوە و راگەیەندرا کە پێویستە یەکێتی ئەوروپا و سی پی تی، ڕۆڵی خۆیان لە چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ببینن.

لە چالاکیەکەدا دروشم بەرزکرانەوە و دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەرمەزارکرا.

ف.ق