لە هێلسنکی یادی شەهیدانی ٩ی گوڵان کرایەوە

لە شاری هێلسنکیی پایتەختی فینلاند یادی شۆڕشگێڕان شیرین عەلەم هولی، فەرزاد کەمانگەر، فەرهاد وەکیلی و عەلی حەیدەریان کرایەوە، کە لە ٩ی گوڵانی ٢٠١٠دا لەلایەن رژێمی ئێرانەوە لە سێدارەدرابوون.

فەرزاد کەمانگەر، شیرین عەلەم هولی، فەرهاد وەکیلی و عەلی حەیدەریان لە ١١هەمین ساڵیادی لەسێدارەدانیاندا یادیان کرایەوە.

یادەکە لە ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکی کورد لە هێلسنکی بەڕێوەچوو.

لە کەسایەتیی شەهیدانی ٩ی گوڵانی ٢٠١٠دا یادی هەموو شەهیدانی مانگی گوڵان (ئایار) و شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی کرایەوە.

لە یادەکەدا سینەفیزیۆنێک لەسەر ژیان و تێکۆشان و بەرخودانی ئەو شەهیدانە نمایش کرا.

 ئەو چوار شۆڕشگێڕە لە بەرەبەیانی ٩ی گوڵانی ٢٠١٠ لە زیندانی ئێوینی تاران لەلایەن رژێمی ئێرانەوە لەسێدارە دران.

ژ.ت