لە شاری هیلدسهامی ئەڵمانیا بۆ یادی ٣ ژنە شۆڕشگێڕی کورد لە ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکی کورد چالاکییەک بەڕێوەچوو، کە لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە تیرۆر و کۆمەڵکوژکران.
یادەکە لەلایەن تەڤ – چاندی سالزیتر و ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکی کوردی هیلدسهایم رێکخرابوو و بە خولەکێک رێزگرتن دەستیپێکرد.
دوای ئەوە ئەندامانی کۆمسیۆنی رۆشنبیری و هونەری تەڤ – چاند نواندنێکیان پێشکەش کرد.
لە وتەکاندا سەرنج خرایە سەر چالاکیی مانگرتنی زیندانیان لە زیندانەکانی باکووری کوردستان و تورکیا لە پێناو کۆتایهێنان بە گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و کۆتایهێنان بە پێشێلکارییەکانی زیندانەکان و رایانگەیاند، داوای ئازادیی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد دەکەن.
دوای پێشکەشکردنی وتەکان یادەکە بە وتنەوەى دروشمەکانی "ژن، ژیان، ئازادی"، "سارا، رۆژبین، رۆناهی" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی پێهات.
ژ.ت